فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

یەکێک لە پارێزەرە ناسراوەکانی کورد، داوای لە ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی کرد، کە لە هەمبەر کوژرانی کۆڵبەرانی کورد دژکردەوە نیشان بدات.

 عوسمان موزەین یەکێک لە پارێزەرە دیارەکانی کورد، داوا لە ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی کرد، کە لە هەمبەر کرانە ئامانجی کۆڵبەرانی کورد لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە هەڵویستی هەبێت.

ئەو پارێزەرە کوردە ڕایدەگەیەنێت: بریا ئەو ناوەندە کە سەر بە دەزگای قەزاییە، ماوە بە ماوە لە هەمبەر هێزە ئینتزامییەکان لە ناوچە کوردنشینەکان دژکردەوەیان هەبێت، کە ڕێبواران و ماشینەکان دەدەنە بەر دەسڕێژی گوللە و کوژران و بریندرا بوونی هاووڵاتییانی کوردی لە ناوە و دەرەوەی سنوری لێ دەکەوێتەوە، تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران و ڕێبواران بە تەواوەتی لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕوو دەدات، بەڵام هیچ دەنگێک لەو ناوەندە مافی مرۆییە سەبارەت بە کوژرانی کۆڵبەران نابیسرێت.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: بە هەمان شێوە گیان و جیسمی هاووڵاتییانی ئێران لە وڵاتانی دیکە جێگای ڕێزە، بە دڵنیایەوە گیانی و جیسمی کۆڵبەرانی کوردیش کە خەڵکی ئێرانن لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا دەکوژڕین، جێگای ڕێزن. ئەوەی کە بەردەوام مافی مرۆڤ پێورە دوورووەکان قەبووڵ ناکات و لە بارەی ئەو حاڵەتەوە درووستە. لەو حاڵەتە بەرچاوە و ڕاستییە و ئەو ناوەندە دەبێ بە هەمان شێوە هەم لە بەرانبەر کوژرانی کۆڵبەران و ڕێبوارن لە ناوخۆی وڵات هەڵویستی هەبێت و تەنانەت سزا بۆ بکوژەکان و تاوانبارانی کوشتنی کۆڵبەران هەوڵ بدات.

لێدوانەکانی ئەو پارێزەرە ناسراوە کوردە، لەوە سەرچاوە دەگرێت، کە ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی بە بڵابوونەوەی هەواڵی کوژرانی بیژەن قەیسەر ڕۆژی دووشەممە ٢٧ نوامبێر لە نەخۆشخانەیەک لە وڵاتی ئامریکا، پاش کوژرانی لە لایەن پولیسی ئەو وڵاتە لە ویرجینا، مەحکووم و ڕاگەیاندووە: "دەوڵەتی ئامریکا دەبێت وڵامدەری کوشتنی ئەو کەسە بێت و لەو پەیوەندییەدا، بۆ بیروڕای جیهانی ڕوونکردنەوە بدات".

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٢١ کۆڵبەری کورد لە ناوچەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران کوژراو و بریندار بوون.

6/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان