فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


نوێنەری شارەکانی سەردەشت و پیرانشار لە پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕای گەیاندووە، داخرانی سنووری حاجی ئۆمەران بووەتە هۆی بێکاربوونی هەشت هەزار کۆڵبەر و 30 هەزار کاسبکاری سەر سنوور.

ڕەسووڵ خزری، لەمبارەوە لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (خانەی میللەت) گوتوویەتی: "داخرانی سنووری حاجی ئۆمەران لە نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کەمەتەرخەمی لە کرانەوەیەدا بووەتە هۆی بێکاریی هەشت هەزار کۆڵبەر و 30 هەزار کاسبکاری دیکە و هاوکات نزیکەی 7 ملیۆن بازرگان لە حەوت پارێزگای ئێران گرفتیان بۆ ساز بووە."

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە و پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکلایەنە بڕیاری سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانی داوە و ئەمەش بووەتە گرفتێکی زۆر بۆ کەرتی بازرگانی و گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

نوێنەری سەردەشت لە پەرلەمانی ئێران ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "پێش داخرانی سنووری حاجی ئۆمەران پشکی هەناردەی تورکیا لە عێراق 30% بووە، بەڵام ئێستا ئەو پشکە گەیشتووەتە 70%، لە بەرانبەریشدا شکی هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان کە 19%بووە، ئێستا زۆر کەمی کردووە بۆ 7 هەتا 9%".

ئەو پەرلەمانتارە کوردە ڕاشی گەیاندووە: "ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پرسی داخرانی سنووری حاجی ئۆمەران دەکەینە پرسیار و ڕووبەڕووی سەرکۆمار و وەزیرانی ناوخۆی ئێرانی دەکەینەوە، چونکە کەمتەرخەمی و دەستەوەستانیی گونجاو نییە و قەبووڵ ناکرێت".

8/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان