ەگوێرەی رووپێوێك كە ئەنجامدراوە لەسەر ئاستی جیھاندا، عێراق حەوتەمین وڵاتە بۆ ناخۆشترین ژیان لەسەر گۆی زەوی.
بەگوێرەی رووپێوێیك كە پەیمانگەی تۆتینگھام لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بڵاویكردووەتەوە، ھەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ژیان و گوزەرانی نزیكەی 150 وڵاتی جیھان كردووە و دەركەوتووە كە عێراق لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدایە كە ناخۆشترین ژیانی تێدا دەگوزەرێت.
بەگوێرەی ریزبەندیی ئەو وڵاتانەی خراپترین دۆخی ژیانیان ھەیە، عێراق پلەی حەوتەمی ھەیە و تەنھا وڵاتانی وەكو ئەفغانستان و یەمەن و مۆریتانیا و چاد لە ریزبەندی پێش عێراقن.
رووپێوەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە، لەبەرامبەردا ھاووڵاتیانی نەرویج و نیوزلەندا و فینلەندا، باشترین گوزەرانیان ھەیە لەسەر ئاستی جیھان .
ھەڵسەنگاندنی ئاستی خۆشگوزەرانی لەسەر بنەمای باری ئابووری حوكمی یاسا و دیموكراسی و خزمەتگوزاری پەروەردە و تەندروستی و ئاسایش و ئازادی تاكە كەسی، دیاریكراوە.
٨/١٢/٢٠١٧