فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


سکرتێری ناتۆ، له هەمبەر بەرنامە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران و تاقی کردنیان له لایەن ئەو ڕێژیمەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی.

"یەنسن ئستۆلتنبێرگ"، سکرتێری ناتۆ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە برۆکسل، بەرنامە مووشەکییە بالستیکییەکان و تاقی کردنیان لە لایەن ڕیژیمی ئێرانەوە به هەڕەشە لەسەر هاوپەیمانەکانی ناتۆ زانی و نیگەرانی خۆی لە درێژەدانی ئەو بەرنامە مووشەکییانە دەربڕی.

سکرتێری ناتۆ، له پرێس کۆنفڕانسێک، که لە شاری برۆکسل بەڕێوە چووە، وتوویەتی : ئێمە هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ پێشکەوتنی بەرنامە مووشەکییەکانی دەبینین و کردەوەکانی ڕێژیمی ئێران، بۆ سەر هاوپەیمانانی ناتۆ بهتایبەت هاوپەیمانە ئوروپاییەکانمان هەڕەشەن.

ڕێژیمی ئێران ڕۆژ به ڕۆژ پەرە به بەرنامە مووشەکییەکانی خۆی دەدات و تا ئێستە چەندین تاقیکاریی مووشەکی ئەنجام داوە و تەنانەت چەندین مووشەکی بالستیکی له سوریە و یەمەن بەکار هێناوە.

بەرنامە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران، بووەتە هۆی نیگەرانی کۆمەلگای جیهانی بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و زۆرجار وڵاتانی جیهان هوشداریان بەو ڕیژیمە داوە، که بەرنامه مووشەکییەکانی خۆی ڕابگرێت.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیش، له بەرامبەر ئەو هوشدارانه بێدەنگ نەبوونە و بە بەردەوامی ڕایانگەیاندووە، که به هیچ شێوەیەک بەرنامە مووشەکییەکانیان ڕاناگرن.

لە تازەترین هوشداریدا، وەزیرانی دەرەوەی فەڕانسە و ئاڵمان، ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە پرێس کۆنفڕانسێک که له شاری پاریس بەڕیوە چوو، هوشداریان به ڕێژیمی ئێران داوە، که بەرنامە مووشەکییەکانی ڕابگرێت و دەست له سیاسەتە پاوانخوازییەکانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبگرێت.

7/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان