گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری وڵات و نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێن به‌ڵگه‌یه‌کی که‌م هه‌یه که پاساو بۆ که‌یسی له دژی ده‌میرتاش بێت.
دادگایی کردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش که رۆژی پێنج شه‌مه له ئانکارا ده‌ستی پێ‌کرد و تاوانی تێرۆرستی خراوه‌ته سه‌ر، وای کردوه له ره‌خنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌دوادا بێت.
له 500 لاپه‌ره‌دا به فه‌رمی تاوان خراوه‌ته سه‌ر ناوبراو که پێشه‌نگی ڕێکخراوێکی تێرۆرستی، و بانگه‌شه‌کردن بۆ تێرۆرسم، ته‌شه‌نه دان به ڕق و تاوان بووه.
ڕه‌خنه به‌رامبه‌ر به ئه‌و که‌یسه سه‌باره‌ت به ئه‌و بڕیاره هاتۆته گۆر که دادگایی کردنه‌که له به‌ندیخانه دا روویداوه و ڕێگا به 20 که‌س دراوه تێیدا به‌شدار بن.
حەسیپ کاپڵان جێگری ده‌میرتاش له پارتی دێمۆکڕاتیکی گه‌لان له ده‌مێکدا پێنچ شه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه ده‌دوا، ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دادگاکه ده‌ربڕی.
"شتێکم بۆ ئه‌و که‌سانه هه‌یه که به شێوه‌یه‌کی نایاسایی مافی پاراستنیان له سه‌ر ڕێبه‌ری سیاسی ئێمه هه‌ڵگرتووه و ئێستا ته‌نانه‌ت ناتوانن ناوبراو بۆ دادگایه‌کی نزیک پارلمان بێنن، به‌ڵام دوای 399 رۆژ به‌ندکردنی دادگایی ده‌که‌ن."
ده‌میرتاش ئێستا بێ ئه‌وه‌ی خۆی به‌شدار بێت دادگایی ده‌کرێت، دوای ئه‌وه‌ی دادگای تورکیا ئه‌و مافه‌ی خۆی پێنه‌درا. ئه‌و دادگایه‌پێی داگرت که ده‌میرتاش له ڕێگای ڤیدیۆ و له به‌ندیخانه را به‌شدار بێت، به‌ڵام ئه‌و ئه‌م بژاره‌یه‌ی په‌سند نه‌کرد.
ناوبراو وه‌ک یه‌کێک له ئه‌و که‌سایه‌تییانه دیتراوه که نه‌یارێکی کاریگه‌ری سیاسی به‌رامبه‌ر به ئه‌ردۆغان بووه.
له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا، زیاتر له 11،000 کاربه‌ده‌ستی پارتی دێمۆکڕاتیکی گه‌لان به‌ندکراون، له نێویان دا ده‌یان شاره‌داری هه‌ڵبژێردراو و نۆ ئه‌ندامی پاڕلمان. هاوسه‌رۆکی ئه‌و پارته فیغان یوکسکداغ چوارشه‌مه به تاوانه‌کانی هاوشێوه له دادگادا ئاماده بوو.
گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ڕه‌خنه له ئه‌م هه‌نگاوه ده‌گرن
گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری وڵات و نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێن به‌ڵگه‌یه‌کی که‌م هه‌یه که پاساو بۆ که‌یسی له دژی ده‌میرتاش بێت.
لێکۆله‌ری ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ، ئێما سینچلار دەلێ ئه‌و که‌یسه جیگای نێگه‌رانێکی زۆره.
"به گشتی، ئێمه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی کرداری تاوانکاری نابینین. مه‌سه‌له‌که سه‌باره‌ت به وتاره‌کانی ده‌میرتاشه، و له به‌ر ئه‌وه‌ش ناوبراو [وه‌ک حکومه‌تی تورکیا ئیدعا ده‌کات] ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین تاوانه. سه‌رجه‌می ئه‌و تاوانانه 142 سال به‌ندی ده‌خایه‌نێت."
ده‌میرتاش هه‌موو تاوانه‌کان له دژی خۆی به‌ڕاست نازانێت. دادگایی ناوبراو له مانگی 2ی ساڵی نوێی زاینی ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه و دادوه‌ران بڕیاریان داوه هه‌تا ئه‌و کات ده‌میرتاش له به‌ندیخانه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
8/12/2017