فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژنامه‌ى (ئیسرائیلى ئه‌مڕۆ)ى ئیسرائیلی، ئاشكراى كرد، دواى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چیك ڕای گه‌یاندووه‌، دان به‌وه‌دا ده‌نێن به‌پێی سنوورى 1967 (قودس) پایته‌ختى ئیسرائیله‌، هاوكات فلیپین و هه‌نگاریا به‌نیازن به‌فه‌رمى هه‌مان بۆچوون ده‌رببڕن.


ڕۆژنامه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌، هاتووه‌: "چیك وای ده‌بینێت كه‌ قودس له‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ پایته‌ختى هه‌ردوو وڵاتى ئیسرائیل و فڵه‌ستین".


ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، كه‌ هاوكات فلیپین و هه‌نگاریا، جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، ڕاگه‌یاندراوێكى هاوشێوه‌ى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى چیك، بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، كه‌ ڕادیۆى ئیسرائیل به‌زمانى عیبرى (زمانى فه‌رمى ئیسرائیل) دوێنێ بڵاویكرده‌وه‌، ڕۆدڕیگۆ دووتیرتى، سه‌رۆكى فلیپین، نامه‌یه‌كی بۆ ئیسرائیل ناردووه‌ و تێیدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌یان له‌ ته‌ل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس ده‌گوازنه‌وه‌.


دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 6/ 12/ 2017، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل دانى به‌ "قودس" نا و فه‌رمانى به‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ كرد، باڵیۆزخانه‌كه‌یان بۆ ئه‌و شاره‌ بگوازنه‌وه‌.

7/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان