وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه ڕایگه‌یاند به هاوكاریی ئاڵمان پێش به په‌ره‌سنه‌ندنی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌گرین.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی ڕابردوو ژان ئایۆ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زیگمار گابرێلی ئاڵمان له پاریس ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له بیری فراوانخوازی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی له ناوچه دایه و ده‌بێ پێش به په‌لوپۆهاویشتنی ئه‌و وڵاته بهاوێن و له‌وه زیاتر ئیزن ناده‌ین په‌ره به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بدا.
دوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان و فه‌رانسه له حاڵێكدا ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام ده‌ڵێن، به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئێران وتووێژی له‌سه‌ر ناكه‌ین.
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كاردانه‌وه‌ی قسه‌كانی فه‌رانسه‌دا گوتی، ئه‌و وڵاته ده‌بێ باش بزانێ كه به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێمه وتووێژی له‌سه‌ر ناكرێ و پێوندی به هیچ كه‌سه‌وه نیه.
ڕاگه‌یه‌ندنە ده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕێژیمێش له هه‌مبه‌ره قسه‌كانی مەكرۆن بێده‌نگ نه‌بوون و هه‌ر كام به شێوه‌یه‌ك هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ناوبراو.
مه‌كرۆن پێشتریش ڕایگه‌یاندبوو كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ له ناوچه‌دا سیاسه‌تی دوژمنكارانه نه‌نوێنێ.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا “لو دریان” كه بۆ چاوپێكه‌وتنی سه‌عد حه‌ریری سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی كردبوو، به تێر‌و ته‌سه‌لی باسی له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كردبوو كه ئه‌و وڵاته به شێوه‌ی ڕه‌سمی مووشه‌ك به حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌دا كه دژی عه‌ره‌بستان و وڵاته‌كه‌یان به‌كاری هێناوه.
بە پێی قسەی شرۆڤەکارانی سیاسی، هەتا دێ بەرەی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە بەهێزتر و پاڵپشتی زلهێزەکانی لێدەکەوێتەوە.
چەند وڵاتی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستانی سعوودی بەرەیەکیان پێکهێناوە بە مەبەستی پێش‌گرتن لە دەستێوەردانە سیاسی و نیزامییەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچە.
شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی دوای گەیشتنی شەپۆلەکانی بەهاری عەرەبی بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە سووریە وەکوو یەکێک لە هاوپەیمانەکانی بە ئاشکرا شەڕی بە وەکاڵەتی لەو وڵاتە دەس پێ‌کرد و، بۆ بەهۆی ماڵوێرانی و تێکدانی دۆخی ئەمنی و سیاسی وڵاتی سووریە، ئەمەش تووڕەیی و نیگەرانی وڵاتانی دیکەی لێکەوتووتەوە.
هەروەها سەرەرۆییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئێران بۆ بە هۆکارێک هەتا وڵاتانی ئەمریکا و فەڕانسەو ئاڵمان بەرانبەر سپای پاسداران و کۆماری ئیسلامی هەڵوێستی توندیان هەبێ.
6/12/2017