هاوپه‌یمانێتییه‌كی سه‌یر له باكووری سووریا درووستبووه، كه له توانایدایه نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه بگۆڕێ و كوردیش یه‌كێكه له میحوه‌ره‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه و سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "nizavisimaya"ـی رووسی، كورده‌كان له‌سه‌ر هه‌موو په‌ته‌كان یاری ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان و رووسه‌كان درووستكردووه، له كاتێكدا ئه‌و دوو هێزه دوو هێزی گه‌وره‌ی ركابه‌رن له ناوچه‌كه‌دا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئیریك باهۆن. گوته‌بیژی پینتاگۆن ره‌تیكرده‌وه قسه له‌سه‌ر پرسی ئارامی و ئاشتی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دێره‌زوور بكات، كه هاوپه‌یمانێتی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و به‌شداریی رووسیا كۆنترۆڵیان كردووه.
به‌ڵام گووتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی پرۆسه‌ی سه‌ره‌كی سه‌ربازی ناوچه‌كه له دژی داعش ده‌كه‌ن، نه‌ك رژێمی سووریا و رووسیا، ئه‌وان له رێگه‌ی پاڵپشتیكردنی هێزه ناوخۆییه‌كانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له ئۆپراسیۆنه‌كانیان له سووریا".
وه‌ك ئه‌وه‌ی پینتاگۆن ده‌یڵێت، جموجووڵه‌كانی ئه‌مریكا رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه تا مۆسكۆ و دیمه‌شق بتوانن كۆنترۆڵی دیره‌زوور بكه‌نه‌وه، كه به ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی سووریا داده‌نرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا، مه‌حموود نوری، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات و گوته‌بیژ به‌ناوی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" ده‌ڵێت: "لیژنه‌كه‌یان پێیانوایه ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی پاریزگای دێره‌زوور به‌شێكی دانه‌بڕاوه له سووریا".
له‌م دواییانه‌شدا یه‌په‌گه سوپاسی رووسیای كرد، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه مه‌حموود نوری گوته‌بێژی یه‌په‌گه به ئاماده‌بوونی ئالكسی كیم، جێگری فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی "حمیمیم"ـی سه‌ربازی خوێندییه‌وه، شایه‌تی ئه‌وه‌یدا كه "فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی رووسی له حمیمیم پاڵپشتی ئاسمانی و لۆجیستی و راوێژكاریی و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ كردوون".
له ئاماژه‌یه‌كیشدا بۆ ئه‌گه‌ری ئاماده‌كاری و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی نێوانیان، گوته‌بێژه‌كه‌ی یه‌په‌گه گوتوویه‌تی: "یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئاماده‌یه "ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش" بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان و كۆتاییهێنانی یه‌كجاره‌كی به جه‌نگ پێكبهێنێ".
پارێزگاریكردن له رووسه‌كان
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه رووسییه‌كه، كه له زاری به‌رپرسێكی كورده‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "شه‌ڕڤانه كورده‌كان له‌ژیر فه‌رمانده‌یی رووسه‌كان، شه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان دژی داعش ئه‌نجامداوه، زۆر چالاكانه جه‌نگاون، ئێستا كورده‌كان، ئاماده‌ن گه‌ره‌نتی پاراستنی سه‌لامه‌تی ئه‌و هێزانه‌ی سوپای رووسیا بكه‌ن، كه له كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات جیگیربوون".
پێده‌چێت ئه‌و زانیارییه زۆر سه‌رنجڕاكێش بێت، چونكه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه رووسیه‌كه، پێشتر شه‌ڕڤانه كورده‌كان به فه‌رمی له هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات، له‌ژێر ئاڵای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌جه‌نگان، به‌ڵام پێده‌چێت، كورده‌كان له‌ژێر فه‌رمانده‌یی رووسیاشدا، دژی چه‌كدارانی داعش بجه‌نگن".
ئه‌و زانیارییه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ھێزه‌كانی رووسیا له سووریا، فه‌رمانده، ئیڤگینی بۆبلاڤیسكی، ته‌ئكیدكرایه‌وه‌و گووتی: "فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی رووسیا 672 جار بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه چوونه‌ته ئاسمان، به‌وهۆیه‌وه 1450 ئامانجی داعشیان وێرانكردووه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی پاڵپشتیكردنی هۆزه‌كان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" بووه كه له رۆژهه‌ڵاتی فورات دژی داعش ده‌جه‌نگن".
ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش
ئه‌و به‌رپرسه رووسییه گوتوویه‌تی: "له‌پێناو كۆنترۆڵكردنی راسته‌وخۆی ناوچه‌كه‌دا، پێویسته ژوورێكی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش پێكبهێنریت، تا راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی رووسیا و نوێنه‌ری هۆزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات له خۆبگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی هێزه‌كانی هۆزه‌كان و گه‌ره‌نتی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن بكات، جگه له‌وه‌ش، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، پێكهاته كوردییه‌كان گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی سه‌ربازه رووسه‌كان له كه‌ناراوه‌كانی فورات بكه‌ن".
رۆژنامه رووسیه‌كه نوسیوویه‌تی: "له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، پێده‌چێت هاوئاهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كه یه‌كینه‌ی كوردیان تێدایه، له دێره‌زوور كۆتایی بێت. به‌ڵام ناتوانرێت بگوترێت كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا كۆنترۆڵی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوراتیان به ته‌واوه‌تی له ده‌ست ده‌رچووه".
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، یه‌كێك له گرنگترین راوێژكاره‌كانی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی رێبه‌ری ئێران، بۆ میدیاكانی ته‌ئكیدكردووه‌ته‌وه "ئه‌مریكییه‌كان 12 بنكه‌ی سه‌ربازییان له سووریا بونیاتناوه، بڕیاریانداوه ژماره‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانیان زیاتر بكه‌ن تا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان ده‌گاته 10 هه‌زار كه‌س. ئه‌مریكا له شاری ره‌قه‌ش ده‌یه‌وێت بنكه‌ی سه‌ربازی دابمه‌زرێنێت".
ده‌وڵه‌تی كوردی له‌سه‌ر حیسابی توركیا
رۆژنامه رووسیه‌كه ئاماژه‌ی به چه‌ند بڕگه‌یه‌كی قسه‌كانی، ته‌لال سلۆ، گوته‌بێژی پێشووی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" كردووه كه به ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی توركیای گوتبوو "نوێنه‌رێكی پله باڵای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كه كورده‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن كۆبووه‌ته‌وه، تا ته‌ئكید له‌وه‌بكاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی دێره‌زووردا بگرێت، واشنتن هاوكاری كۆكردنه‌وه‌و یه‌كخستنی كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌یان ده‌داتێ تا خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست. ئه‌وه‌ش ده‌بێته گه‌ره‌نتی درووستكردنی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ و به‌رگه‌گرتن و مانه‌وه".
به گوته‌ی ته‌لال سلۆ، ئه‌گه‌ر كورد نه‌توانێت بگاته سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه بۆ داهاتوو هیچ هیوایه‌كیان له‌به‌رده‌مدا نامێنێ".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر دێره‌زوور له‌ژێر ده‌ستی رووسه‌كان بمێنێ، ئه‌مریكییه‌كانیش پلانی دیكه‌یان ده‌بێت، به‌ڵام له هه‌موو بارودۆخیكدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵده‌دات بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بمێنێته‌وه".
له‌به‌رمبه‌ردا رووسه‌كانیش نه‌خشه و پلانێكی هاوشێوه‌یان هه‌یه، چونكه رۆژی 5/12/2017 دیمیتری مه‌دڤیدیڤ، سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا گووتی: "رووسیا ریككه‌وتنێكی بۆ فراوانكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌شیگه‌لی رووسیای له به‌نده‌ری ته‌ڕتوس تێدایه واژۆكردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش، درووستكردنی ژێرخانی نوێیه به پاڵپشتی رووسیا، رێگه به مۆسكۆ ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و فراوان، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی له رووسیاوه به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كه بێن".
8/12/2017