شارەداریی شاری ئەیوان سەر بە پاڕێزگای ئیلام، بە بڕینەوە دارە بەتەمەنەکانی ئەو شارە، خەریکی تێکدان و ناشیرین کردنی ژینگەی ئەو شارەیە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەر بڕیاری شارەداریی شاری ئەیوان، ٣٠ داری تەمەن ٥٠ هەتا ٦٠ ساڵ لەسەر شەقامی سەرەکیی ئەو شارە بڕایەوە.
بڕینەوەی دارە بەتەمەنەکانی سەر شەقامی سەرەکیی شاری ئەیوان، بووەتە هۆی تێکدان و ناشیرین کردنی ژینگەی ئەو شارەوە و ئەمەش ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو شارەی لە دنیای مەجازیدا لێ کەوتووتەوە.
لەو پەیوندییەدا، یەکێک لە هونەرمەندان و ئەندامی بونیادی ژینگەپارێزی گەڵا و بەڕوو" بە ناوی داریووش هیمەتی، بە دروست کردنی کلیپێک ئەو هەوڵەی
کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری مەهاباد لە بەرزاییەکانی شاری سەردەشت، لە کاتی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابردوو، ٢٨ لەسەر ٢٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شۆڕش عومەری" خەڵکی مەهاباد لە کوێستانەکانی شاری سەردەشت، لە ئەنجامی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە، تووشی بەربوونەوە بوو و گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە دەبێ ڕێز له مافی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئێرانییەکان بگیردرێت.
ئانتۆنیۆ گوترێش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، له پرێس کۆنفرانسێکدا له نیویورک، باسی لەوە کردووە که مافی دەربڕینی ناڕەزایەتی، یەکێک له مافە سەرەکییەکانی مرۆڤە و لەبارەی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی گەلانی
لە كاتێكدا خەلكی ئێران بەهۆی نەبوونی و برسیەتیەوە دەرژێنە سەر شەقامەكان و داوای نان و ئازادی لە بەرپرسانی ولاتەكەیان دەكەن، كەچی بەرپرسانی تاران كەشتیەكی زێر دەكەنە دیاری بۆ مەزاری حسین لە عێراق.
لە شاری (قم)ی ئێرا ئەمرۆ چوار شەممە كەشتیەك نمایش كرا بە ناوی كەشتی (قورئان لە كەشتی مطلا) كە بە زێر دروستكراوە بۆ سەر مەزاری حوسین لە عێراق.
ئەم كەشتیە بە درێژایی سێ مەتر پانی یەك مەتر بەرزی و یەك مەتر
موختار زارعی یاساناس و رۆژنامەنووسی کورد لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی باس لەوە دەکا کە دادگای سنە بۆ دۆسیەی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی سێ سەرپێچی کردووە و پشتی بە بەڵگەکانی ئیداری ئیتلاعات بەستووە.
١٠ ساڵ لە گیان لەدەستدانی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، خوێندکاری بەشی یاسای زانکۆی پەیام نووری شاری سنە تێدەپەڕێت و هەتا ئێستە هیچ کەسێک لەو پەیوەندییەدا، وەکوو تاوانبار
دادگای ئینقلابی شاری بۆکان، حوکمی ١٣ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری بۆ سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە بڕیەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سێ هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی "محەممەد کەریمیخا" کوڕی خالید تەمەن ٣٧ ساڵ، "حوسێن مەحموودی" کوڕی محەممەدکەریم تەمەن ٣٧ ساڵ و "ئەمیر ئیبراهیمی" کوڕی ئەبووبەکر تەمەن ٣٨ ساڵ، لە دادگای ئینقلابی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی "پەیمان ڕۆستەمی"، بەرپرسی
پلانی درووستكردنی هێزێكی نوێ كه كورد سهرپهرشتی بكات و ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا پاڵپشتی بكات، دوو دڵی زۆری بۆ ژمارهیهك وڵاتی ناوچهكه درووستكردووه، چونكه وای دهبینن بهو ههنگاوه لهوانهیه ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا رهنگڕێژی داهاتووی ناوچهكه بكات و بهرهو دابهشبوون بچێت.
ئهو هێزهی كه ئهندامهكانی 30 ههزار سهربازی سنوورپارێزه، رووبهڕووی نهیارێتی توندی توركیا و رووسیا و ئێران و حكومهتی سووریا بووهتهوه، تهنانهت به قۆناغێكی دیكهی جهنگی دهزانن، یان بهگژیهكداچوونی
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژیەك دەكرێت بەناوی (خزمەت)، پڕۆژەكە بۆ كەمكردنەوەی رۆتینیاتی زۆرە لە فەرمانگە و دامودەزگاكاندا و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-1-2018، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیرەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان دوای بڕیاری
فەرماندەیەکی باڵای سپای پاسدارانی ڕێژیم باسی لەوە کردووە که بودجەی سەربازی ڕێژیم ٧ میلیارد دۆلارە کە دەکاتە ٣٠ هەزار میلیارد تمەن.
هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری محەممەد حسەین سێپێهر، جێگری هاوئاهەنگی نوێنەرایەتیی ڕێبەری ڕێژیم له سپای پاسداران، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار، بڵاوی کردەوە بوودجەی نیزامی سپا ٧ میلیارد دۆلارە؛ ئەمەش لە حاڵێکدایە که لە بوودجەی گشتی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی، ٤٤ هزار میلیارد تمەن بۆ بەشی نیزامی تەرخان کراوە که دەکاتە ١٠ میلیارد دۆلار.
ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاو دەکرێنەوە کە هیچ کات لە هیچ ڕاگەیەندنێکدا باس
سەرکردوەیەکی میلیشیایەکی حەشدی شەعبی لە باشووری بەغدا کوژرا، کە میلیشیاکەی دژایەتییەکی سەرسەخزتی گەلی کوردستان دەکات.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، رۆژی سێشەممە 16/1/2018، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بە گوللەی چەکی بێ دەنگ، ئەمجەد جبوری، سەرکردەی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەقیان کوشتوورە.
ئەمجەد جبوری لە نزیک ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی حەسوە لە باکووری پارێزگای بابل لە باشووری شاری بەغدای پایتەختی عێراق، کوژراوە.
میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق یەکێکە لەو میلیشیایانەی بەردەوام
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) جارێکی دیکە دادگایی دەکرێتەوە و دوو تۆمەتی دیکەی دراوەتە پاڵ.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 17/1/2018، لە دادگای ئەنقەرە هەردوو تۆمەتی ”بێڕێزیکردن بە وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ساڵی 2015 سووکایەتی بە دەوڵەت و حکوومەت“، ئاراستەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە و پەرلەمانتاری تورکیا، بکرێت.
داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندووە، سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ساڵی 2015دا چووەتە ناو خەڵک و لێدوانی دژی
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانبارلە کەشێکی ئەمنیەتیدا لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدی شاری سنە تەرمی کیانووش زەندی کە لە کاتی خۆپێشاندانەکان دەسبەسەر کرابوو، بە بێ دەنگی نێژرا.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کیانووش زەندی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە ژێر ئازار و ئەشکەنجە گیانی لە دەستداوە.
لە لایەک دیکەش ئیدارەی ئیتلاعات دەڵێ: کیانووش زەندی لە کاتی خۆپێشاندانەکان کوژراوە، بەڵام ناوبراو دە رۆژ لەمەوپێش بێسەروشوێن دەبێ هەتا رۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار بنەماڵەکەی ئاگادار
وتەبێژی دەزگای قەزاییی ڕێژیم بە بڵاو کردنی ئامارێکی درۆینە، ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی ٤٠٠ کەس و کوژراوەکانیشی ٢٥ کەس ڕاگەیاندووە.
غوڵامحوسێن موحسێنی ئێژەیی، وتەبێژی دەزگای قەزاییی ڕێژیمی ئێران، له پرێسکونفڕانسێکدا، ڕایگەیاندووە: که لە میانەی خۆپیشاندانی گەلانی ئێران، تەنیا ٤٠٠ کەس دەسبەسەر کراون و ٢٥ کەسیش لە شەقامەکان کوژراون.
ئەمە لە حاڵێک دایە که لە هەفتەی ڕابردوودا، مەحموود سادقی نوێنەری ڕێژیم له
دوای تێپەڕبوونی زۆرتر له دوو مانگ له کارەساتی بوومەلەرزەی کرماشان، هێشتا چارەنووسی لێقەوماوان دیار نییە.
زیاتر له دوو مانگ له بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان تێ دەپەڕێت و خەڵکی لێقەوماوی ئەو ناوچانه لە ژێر خێوەتەکان لە بەر بەفر و باران و سەرما چاوەڕوانی خزمەتگوزارییەکانی ڕێژیمن و بەپێی دروشمەکانی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، دەبوو هەتا ئێستە بەشێکی زۆر له کێشە و گرفتەکانی لێقەوماوان چارەسەر کرابا.
نە تەنیا گرفتەکانی خەڵک چارەسەر نەبووە، بەڵکوو به هاتنی وەرزی سەرما ڕۆژ به ڕۆژ ڕوو له خراپی دەنێت و بارودۆخی خەڵک لە نێو خێوەتەکانی و کانێکسەکان نالەبارە و تەنانەت له
گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاندووە، وەڵامی سوپای تورکیا دەدەنەوە و بەرگریی لە عەفرین دەکەن
نوری محەمەد، گوتەبێژی یەپەگە بە میدیاکانی منزیک لە پەکەکەی راگەیاندووە، کە دوژمنان یەپەگە بە کەم سەیر دەکەن، بەلام ئەو هێزە بەرگریی دەکات و داگیرکاریی تێک دەشکێنێت.
نوری محەمەد هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو شەڕڤانانەی شاری کۆبانێیان لە دژی داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش پاراست، ئێستا لە شاری عەفرین جێگیر بوون و ئەو شارەش لە داگیرکاریی تورکیا دەپارێزن.
گوتەبێژی یەپەگە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سوپای تورکیا ”خەیاڵ دەبینی“ بە داگیکردنی شاری عەفرین بە یەک هەفتە، چونکە خەڵکی شارەکە و شەڕڤانان