فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

موختار زارعی یاساناس و رۆژنامەنووسی کورد لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی باس لەوە دەکا کە دادگای سنە بۆ دۆسیەی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی سێ سەرپێچی کردووە و پشتی بە بەڵگەکانی ئیداری ئیتلاعات بەستووە.
١٠ ساڵ لە گیان لەدەستدانی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، خوێندکاری بەشی یاسای زانکۆی پەیام نووری شاری سنە تێدەپەڕێت و هەتا ئێستە هیچ کەسێک لەو پەیوەندییەدا، وەکوو تاوانبار نەناسراوە و دۆسیەی قەزاییی ناوبراو بە ئاکامێکی دڵخواز نەگەیشتووە.

ئەو خوێندکارە کوردە، لە ژێر ئەشکەنجە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا گیانی لە دەست دا.

موختار زارعی لەو بارەوە دەڵێ: ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی ١٦ی بەفرانباری ٨٦ی هەتاوی، ١٠ ساڵ پێش لە کاتی ئیمتحانی کۆتاییدا دەسبەسەر کرا و ڕاستەوخۆ بۆ ئیداری ئیتلاعات ڕاگوێزرا، پاش چەند ڕۆژ ناوبراویان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە گواستەوە و پاش دوو ڕۆژتر دووبارە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات گەڕاندیانەوە ، پاش چەن رۆژ لە کەشێکی ئەمنیەتی‌دا تەرمی ئەو خویندکارەیان بە خاک سپارد و تائێستاش لایەنی گیان لە دەست دانی ئەو خوێندکارە ناڕوون ماوەتەوەو بەرپرسانی ئیتلاعات ڕایانگەیاند کە ناوبراو خۆی کوشتووە.

هەروەها ئەو یاسەناسە و چالاکە مەدەنییە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی سارۆ قارەمانی کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکان دەسبەسەر کرابوو ،و دوای ١٠ رۆژ تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد و ناوەندە ئەمنیەتییەکان بە چەکداری لایەنیکی سیاسییان لە قەڵەم دا، لەوبارەوە داوای لە بەرپرسی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سنە کردوە کە بۆ ڕاست و درۆی ئیدیعای ئیدارەی ئیتلاعات با لە چاوپێکەوتن و دیبەیتێکی تلەویزیۆنی‌دا بەشداری بکا ، دەنا تاوانەکانیان پاساو هەڵنەگرە.

18/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان