فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دادگای ئینقلابی شاری بۆکان، حوکمی ١٣ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری بۆ سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە بڕیەوە.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سێ هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی "محەممەد کەریمیخا" کوڕی خالید تەمەن ٣٧ ساڵ، "حوسێن مەحموودی" کوڕی محەممەدکەریم تەمەن ٣٧ ساڵ و "ئەمیر ئیبراهیمی" کوڕی ئەبووبەکر تەمەن ٣٨ ساڵ، لە دادگای ئینقلابی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی "پەیمان ڕۆستەمی"، بەرپرسی لقی دووی دادگای کەیفەریی ٢ بە "١٣ ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران".

دادگای ئینقلابی شاری بۆکان هەر یەک لەو سێ هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری و هەروەها بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی بۆ ئەنجام دانی تاوان لە دژی ئەمنییەتی نێوخۆیی وڵات" بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کردووە.

دادگای شاری بۆکان، بە لەبەرچاوگرتنی دانپێنانی ئەو سێ هاووڵاتییە، لە تەواوی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و دەربڕینی پەشیمانی بۆ ئەنجام دانی کردەوەی تاوانکارانە، حوکمی ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری ئەوانی بە ڕەوای کەم کردنەوە زانیوە و حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بە سێ ساڵ و نیو کەم کردەوە.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، سەرەتای ئەمساڵ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، لە شاری بۆکان دەسبەسەر کران و بۆ گرتووخانەی ئەو ئیدارەیە گوازراونەتەوە.

18/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان