فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پلانی درووستكردنی هێزێكی نوێ كه‌ كورد سه‌رپه‌رشتی بكات و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا پاڵپشتی بكات، دوو دڵی زۆری بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی ناوچه‌كه‌ درووستكردووه‌، چونكه‌ وای ده‌بینن به‌و هه‌نگاوه‌ له‌وانه‌یه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌نگڕێژی داهاتووی ناوچه‌كه‌ بكات و به‌ره‌و دابه‌شبوون بچێت.

ئه‌و هێزه‌ی كه‌ ئه‌ندامه‌كانی 30 هه‌زار سه‌ربازی سنوورپارێزه‌، رووبه‌ڕووی نه‌یارێتی توندی توركیا و رووسیا و ئێران و حكومه‌تی سووریا بووه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت به‌ قۆناغێكی دیكه‌ی جه‌نگی ده‌زانن، یان به‌گژیه‌كداچوونی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكای لێبكه‌ویته‌وه‌ و ئه‌مریكا له‌ ململانێیه‌كی قوڵتریشه‌وه‌ بئاڵێنێ.

له‌ كاتێكدا به‌رپرسانی كورد و ئه‌مریكییه‌كان رۆژی 16/1/2018 هه‌وڵیاندا پرسه‌كه‌ ئاسایی بخه‌نه‌ پێش چاو و گووتیان پێكهێنانی ئه‌و هێزه‌ شتێكی تازه‌ نییه‌، به‌ڵام ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر هه‌ندێك ترس له‌و بابه‌ته‌ش كردووه‌ته‌وه‌.

كۆپییه‌كی دیكه‌ی سووریای دیموكراتییه‌

به‌رپرسانی كورد و ئه‌مریكا ده‌ڵێن: "هێزی سنوورپارێز یارمه‌تی به‌رگریكردن له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌دات كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتییه‌وه‌ و كورد سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا پاڵپشتیان ده‌كات، ئه‌وه‌ش ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌ كه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی تێدایه‌ و واشنتن پێیوایه‌ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ بۆ دوو ساڵی داهاتووش ده‌بێت هاوكاریی ئه‌و هێزانه‌ بكات له‌و ناوچانه‌دا.

مسته‌فا بالی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میدیایی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ده‌ڵێت: "ئه‌و هێزه‌ی پێكدێت كۆپییه‌كی دیكه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتییه‌، چه‌كداره‌كان راهێنانی پیشه‌ییان پێده‌كرێت تا بتوانن سنووره‌كان بپارێزن و به‌ درێژایی سنووره‌كانی سووریا له‌گه‌ڵ توركیا و عێراق بڵاوده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بگرن و ئه‌وه‌ش به‌ ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی ده‌زانین".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له‌و هێڵانه‌شدا بڵاوده‌بنه‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و حكومه‌تی سووریا له‌ یه‌كتری جیاده‌كه‌نه‌وه‌‌، به‌ درێژایی رووباری فورات".

ئه‌و ناوچانه‌ رووبه‌رێكی فراوانی خاك له‌ خۆده‌گریت كه‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كه‌ هێزێكه‌ له‌ كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی دیكه‌ پێكهاتووه‌و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان له‌ سووریا و دژی داعش جه‌نگاون، به‌ڵام به‌گوێره‌ی لیكدانه‌وه‌ی چاودێران له‌ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، هیچ رێككه‌وتنێك نه‌بووه‌ تا دوای شكستی داعش ئه‌و رووداوانه‌ رووبده‌ن.

هێزێكی نوێ.. به‌ پاڵپشتی ئه‌مریكا درووست ده‌بێ

له‌ كاتێكدا ئه‌و پارته‌ كوردییه‌ی كۆنترۆڵی سه‌ره‌كی به‌سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیدا هه‌یه‌ ده‌ڵێت "ناوچه‌كه‌ خۆبه‌ڕیوه‌به‌رییه‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریای فیدراڵی، به‌رپرسانی ئه‌مریكیش ده‌ڵێن: "به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پاڵپشتی هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ سووریا، به‌ڵام شێوه‌ و ماوه‌ی پاڵپشتییه‌كه‌یان دیاری نه‌كردووه‌، به‌ڵام پێده‌چێت پێكهێنانی ئه‌و هێزه‌ نوێیه‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ بداته‌وه‌.

به‌ڵام حكومه‌تی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی كه‌ رووسیا و ئێرانه‌ دژی دابه‌شكردنی وڵاته‌كه‌ن، به‌شێكی زۆری ئۆپۆزیسیۆنی سووریاش هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه‌. حكومه‌تی سووریا به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سووریا بگرێته‌وه‌ ده‌ست و دژی هه‌ر ده‌ستوه‌ردان و گۆڕانكارییه‌كه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئاشتی و دانووستان بیكه‌ن.

پێده‌چێت كاردانه‌وه‌ی توركیای هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆ زۆر توندتر بێت، چونكه‌ ئه‌و كورده‌كان به‌ دوژمنێكی مه‌ترسیدار ده‌زانێت و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی درووستبوونی كیانێكه‌ بۆ كورد له‌ سووریا و ناوچه‌كه‌دا.

ده‌وڵه‌تێك كورد به‌رێوه‌ی ده‌بات

توركیا به‌ته‌وای ترسی لێنیشتووه‌، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی شاری عه‌فرین ده‌كات. كه‌واته‌ درووستبوونی ئه‌و هێزه‌ گۆڕانكاری زۆری به‌دوادا دێت.

ئه‌ندرۆ تابله‌ر، تایبه‌تمه‌ند له‌ كاروباری سووریا له‌ په‌یمانگای واشنتن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، ده‌ڵێت: "ئه‌و پرسه‌ به‌ته‌واوه‌تی په‌یوه‌سته‌ به‌ شكستی یه‌كجاره‌كی داعش و نه‌هێشتنی ئه‌و بارودۆخانه‌ی ده‌سته‌به‌ری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كات، ئه‌وه‌ نابێته‌ هۆی درووستكردنی هه‌رێمێكی كوردی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ.

به‌ڵام جۆشوا لاندیس، كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ كاروباری سووریا له‌ زانكۆی ئۆكلاهۆما پێیوایه‌ "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ كرده‌یی پاڵپشتی درووستبوونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ باكووری رووبار فورات ده‌كات. ده‌وڵه‌تێك كۆنترۆڵی به‌شێكی گه‌وره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت و غازی سووریا و به‌نداوی كاره‌بای سه‌ره‌كی بكات و سوپایه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت و پرۆگرامی خوێندنیان كوردی بێت".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ به‌ حوكمی ئه‌و دیفاكتۆیه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه‌، كورده‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له‌ پاراستن و پاڵپشتیكردنی".

به‌رپرسێكی كورد كه‌ داوایكردووه‌ نیویۆرك تایمز ناوی نه‌هێنێت گوتوویه‌تی: "كورد ملكه‌چی توركیا و حكومه‌تی سووریا نابێت. هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی تاكه‌ هێزن‌ بۆ فشار درووستكردن مابنه‌وه‌و وه‌ك هێزه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی دیكه‌ په‌رته‌وازه‌ نه‌بووبن، چونكه‌ سووریای دیموكراتی خاكی له‌ به‌رده‌ستدایه‌ و له‌و رێگه‌وه‌ فشار بۆ گۆڕانكاری ده‌كرێت".

18/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان