فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فەرماندەیەکی باڵای سپای پاسدارانی ڕێژیم باسی لەوە کردووە که بودجەی سەربازی ڕێژیم ٧ میلیارد دۆلارە کە دەکاتە ٣٠ هەزار میلیارد تمەن.

هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری محەممەد حسەین سێپێهر، جێگری هاوئاهەنگی نوێنەرایەتیی ڕێبەری ڕێژیم له سپای پاسداران، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار، بڵاوی کردەوە بوودجەی نیزامی سپا ٧ میلیارد دۆلارە؛ ئەمەش لە حاڵێکدایە که لە بوودجەی گشتی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی، ٤٤ هزار میلیارد تمەن بۆ بەشی نیزامی تەرخان کراوە که دەکاتە ١٠ میلیارد دۆلار.

ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاو دەکرێنەوە کە هیچ کات لە هیچ ڕاگەیەندنێکدا باس لەو بوودجە تایبەتە ناکرێت که بی ئاگاداری دەوڵەت و خەڵک لەلایەن ڕێبەری ڕێژیمەوە دیاری دەکات، ناکرێت.

به پێی ئامارەکانی "میلیتاری بالانس" که ساڵانە لە لایەن" دامەزراوەی نێونەتەوەیی خوێندنەوە ستراتێژیکەکان" له لەندەن، بڵاو دەکرێتەوە، بوودجەی نیزامی ڕێژیمی ئێران له ساڵی ٢٠١٦دا نزیک به ١٦ میلیارد دۆلار بووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، موحەمەدباقر نەوبەخت، وتەبێژی دەوڵەتی ڕوحانی، وتوویەتی له ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، بوودجەی بەشی نیزامی ڕێژیم ١٧ هەزار و ١٥٥ میلیارد تمەن بووە که له ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، کراوە به ٣٩ هەزار و ٢٠٠میلیارد تمەن، واتە ١٢٨ لەسەد بوودجەی نیزامی ڕێژیم زیاد کراوە.

بەپێی قسەکانی نەوبەخت دەوڵەت لەو پەیوەندییەدا، نەتەنیا ڕێگر نەبووه بەڵکوو هەموو ساڵێک له بوودجەی بەشەکانی دیکە وەکوو پەروەردە و تەندروستی کەم دەکرێت.

جیا لەم بودجە کەڵانانە، بەوتەی حسەین ئاریەن، پسپۆڕی کاروباری سەربازی، کۆماری ئیسلامی هەندێک بودجەی دیکەشی هەیە کە کەمتر باسی لێوە دەکرێ؛ بۆ نموونە تەرخان کردنی ٢٠ میلیارد تمەن بۆ کاروباری نیزامی لە شەڕی سوریە.

ئەم تێچووە زۆر و زەوەندانە لە کاتێکدان کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاستی هەژاری و بێکاری لە ئێراندا زیاتر دەبێت و سەرف کردنی ئەمجۆرە پارانە بۆ کاروباری سەربازی و هەولدان بۆ شێواندنی دۆخی وڵاتانی ناوچە دەتوانێ گرفتە سەرەکییەکانی ژیانی خەڵک چارەسەر بکات.

هەر لەمبارەوە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار، حەسەن ڕوحانی سەرکۆماری ڕێژیم، لە سێزدەیەمین کۆنفڕانسی مەجلیسی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاوکارییە ئیسلامییەکان، ڕوو لە نوێنەری وڵاتانی بەشدار وتوویەتی: هەر وڵاتێک سەرقاڵی شەڕی دەرەکی بێ ناتوانێ بیر لە گەشەی نێوخۆیی بکاتەوە!

17/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان