فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شارەداریی شاری ئەیوان سەر بە پاڕێزگای ئیلام، بە بڕینەوە دارە بەتەمەنەکانی ئەو شارە، خەریکی تێکدان و ناشیرین کردنی ژینگەی ئەو شارەیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەر بڕیاری شارەداریی شاری ئەیوان، ٣٠ داری تەمەن ٥٠ هەتا ٦٠ ساڵ لەسەر شەقامی سەرەکیی ئەو شارە بڕایەوە.

بڕینەوەی دارە بەتەمەنەکانی سەر شەقامی سەرەکیی شاری ئەیوان، بووەتە هۆی تێکدان و ناشیرین کردنی ژینگەی ئەو شارەوە و ئەمەش ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو شارەی لە دنیای مەجازیدا لێ کەوتووتەوە.

لەو پەیوندییەدا، یەکێک لە هونەرمەندان و ئەندامی بونیادی ژینگەپارێزی گەڵا و بەڕوو" بە ناوی داریووش هیمەتی، بە دروست کردنی کلیپێک ئەو هەوڵەی شارەداریی ئەیوانی بە جەنایەتی ژینگەپارێزی ناوزەد کردووە.

ئەو هونەرمەندە کوردە، لە ڕێگای ئەو کلیپەوە داوای لێپرسینەوەی لەو مەسەلەیە لە ڕێگای پارێزگار و ڕاوێژکاری شارەداریی ئەیوان کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، دۆزگەری شاری ئەیوان لەو پەیوندییەدا، دژکردەوە نیشان دا و باسی لە سزا دانی شارەداری ئەو شارە کردووە و ڕایگەیاند، لە یەکەم ڕۆژدا بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

چالاکانی مەدەنیی خەڵکی شاری ئەیوان وێڕای مەحکووم کردنی ئەو هەوڵەی شارەداریی، ئەو کارە بە تێکدانی ژینگەی ئەو شارە دەزانن.

19/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان