فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژیەك دەكرێت بەناوی (خزمەت)، پڕۆژەكە بۆ كەمكردنەوەی رۆتینیاتی زۆرە لە فەرمانگە‌ و دامودەزگاكاندا و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17-1-2018، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیرەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان دوای بڕیاری حیزبەکەیان بۆ کشانەوە لە حکومەت ماڵئاوایی دەكەن، پاشان پڕۆژەی خزمەت تاوتوێدەکرێت.

نووری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "پڕۆژەكە لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتەوە سەرپەرشتی دەكرێت، بەشێوەیەكی گشتی باسی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دەکات لە فەرمانگە حكومییەكاندا، ئەمەش لەپێناو كەمكردنەوەی رۆتینیاتی زۆر لە فەرمانگە‌ و دامودەزگاكاندا".

هەر بەپێی ئەو پڕۆژەیە، هەر فەرمانگە‌ و دامودەزگایەكی حكومەت ماڵپەڕێکی ئەیلكترۆنی دەبێت، لەڕێگەی ئەو ماڵپەڕەوە پێداویستی هەر مامەڵەیەكی هاونیشتمانیان دەخرێتەڕوو. هاوكات بڕی پارەی تێچووی مامەڵەكەش ئاشكرادەكرێت.

ماوەیەكی زۆرە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هەفتانە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات، دوای كۆبوونەوەكانیش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیارەکان و نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا ئاشکرادەکات، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانیش دەداتەوە.

18/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان