فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانبارلە کەشێکی ئەمنیەتی‌‌دا لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدی شاری سنە تەرمی کیانووش زەندی کە لە کاتی خۆپێشاندانەکان دەسبەسەر کرابوو، بە بێ دەنگی نێژرا.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کیانووش زەندی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە ژێر ئازار و ئەشکەنجە گیانی لە دەست‌داوە.
لە لایەک دیکەش ئیدارەی ئیتلاعات دەڵێ: کیانووش زەندی لە کاتی خۆپێشاندانەکان کوژراوە، بەڵام ناوبراو دە رۆژ لەمەوپێش بێسەروشوێن دەبێ هەتا رۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار بنەماڵەکەی ئاگادار دەکەنەوە کە تەرمی کوڕەکەیان وەرگرنەوە و بە بێدەنگی بینێژن.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە کیانووش زەندی وەکوو سارۆ قارەمانی لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لە دەست داوە.
شیاوی باسە کیانووش زەندی خوێندکاری زانکۆی فەننی یەزادنپەنای شاری سنە بە هۆی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستان، لە شاری سنە دەسبەسەر و دوای دە رۆژ هەواڵی کوژرانی بڵاو کرایەوە
بە وتەی چالاکانی مەدەنی ناوەندە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەداوە بە بنەماڵەکەی ڕێوڕەسمی بۆبگرن و هەڕەشەیان لێکردوون.
ئەمە دوویەمین لاوی کوردە کە لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابروودا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیراون و دوای کوژراون.

15/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان