لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان، بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست نزیک بە ١١ ساڵ لە گرتووخانە بوو، کە بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە ئێعدام ڕزگار کرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمرۆ چوارشەممە ٤ی ڕێبەندان، "ئامانج وەیسی" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی محەممەد کە نزیکەی ١١ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە ئێعدام مەحکووم
ڕێبەری ڕێژیم بە بڕیارێک، ٤ میلیارد دۆلار پارەی لە سندووقی گەشەپێدانی نیشتمانی، بۆ کاروباری سەربازی ڕێژیم لە ساڵی داهاتوو هەڵگرتەوە.
هەواڵدەریی ئیسنا، لە زاری وتەبێژی کۆمیسیۆنی ڕێکخستنی بودجەی ساڵی ٩٧، ئاشکرای کرد: بە "بڕیاری" عەلی خامنەیی، بڕی ٤ میلیارد دۆلار، لە سندوقی گەشەی نیشتمانی هەڵدەگیرێت و ٦٣%ی بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری سەربازی تەرخان دەکرێت.
بە وتەی ئەسغەر یوسفنژاد، لەم بڕە پارەیە، ١٥٠ میلیۆن بۆ خۆڵبارینەکان، ٢٠٠ میلیۆن بۆ گەیاندنی ئاو بە گوندەکان، ١٥٠ میلیۆن بۆ ئیدارەی دەنگ و ڕەنگ و هەروەها ١٠٠ میلیۆن بۆ ناوچە
پەیامی بەرێز سەرۆک بارزانی لەبارەی هێرشەكانی سەر شاری عەفرین
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە هێرش و بوردمانەكانی سوپای توركیا و چەند لایەنێكی تر بۆ سەر شاری عەفرین و گیانلەدەستدان و قوربانیبوونی خەڵكی سڤیلی ئەو شارە زۆر نیگەرانین. هیوادارین بە زووترین كات ئەو پەلامارانە ڕاوەستن
وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، میداڵی قارەمانییەکی پێشکەش بە هاووڵاتییانی شاری عەفرین کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئارش عەلیمورادی، وەرزشوانی کورد خەڵکی شاری سەقز، میداڵی زێڕەکەی کە لە کێبڕکێی "ددلیفت" لە دەستەی "فوق سنگین" بە دەست هێنابوو، پێشکەش بە شاری عەفرینی کرد.
ئەو وەرزشوانە کوردە، وەکوو وەفایەک بۆ هاووڵاتییانی عەفرین، میداڵە زێڕەکەی پێشکەش بە بەرگریکارانی ئەم شارەی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە کە لە بەرامبەر پەلاماری دەوڵەتی تورکیە ڕاوەستاون.
ئارش عەلیمورادی، خەڵکی شاری سەقز، لە ساڵی ٥٩ی هەتاو
بە پێی هەواڵەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە درێژە شەپۆلی دەستگیرییەکان بە دوای ناڕەزایەتی خەڵکی شارەکانی ئێران، ئیبراهیم محەمەد پوور، خەڵکی شاری سەردەشت و خوێندکاری زانستگای نازلوی ورمێ لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندی شاری ورمێ گواسترایەوە.
ناوبراو بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردووی
بەرپرسانی ئامریکایی، له بارەی بەرنامە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران و کردەوەکانی لە حاڵی وتووێژدان.
رێکس تێلرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئامریکا له دانیشتنێکدا، لەگەڵ تێرزامی سەرۆکوەزیرانی بریتانیا و وەزیری دەروەی ئەو وڵاتە، بوریس جانسون، لەسەر بەرنامە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران وتووێژیان کردووە و پاش ئەو دانیشتنە لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان وتوویە: کە دانیشتنەکە بۆ گەیشتن به یەکدەنگی لەسەر ڕێککەوتننامەی ناوکی هیوابەخش بووه.
لەو پەیوەندییەدا تێلرسۆن ڕایگەیاندووە، لێژنەیەک پێک هاتووە، کە لە هەفتەی داهاتوودا بۆ دانیشتن لەگەڵ وڵاتانی فەڕانسە، بریتانیا و ئاڵمان دەست بەکار دەبێت، که ڕێککەوتننامەی ناوکییان واژۆ کردووە و بۆ چارەسەریی خاڵەکانی ڕێککەوتننامەکە و هەروەه
لەشکرکێشیی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بە رێککەوتن بووە لەگەڵ رووسیا و ئێران وسووریا و لەبەرامبەر بەوەش تورکیا سوپای ئازاد لە(ئیدلب) بەتەواوی دەکشێنێتەوە و شارەکە و دەوروبەری رادەست بە سووریا دەکاتەوە.
ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامییان ھەیە و کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان نەیانتوانیوە ھێرشەکە رابگرن، ئەوەش پەیوەندیی بەو رێککەوتنانەوە ھەیە کە لەنێوان تورکیا لە لایەک، (رووسیا وئێران و سووریا) لە لایەکی دیکە، ئەنجام دراون.
بەڵام بە بڕوای چاودێرانی سیاسی، ئەو لەشکرکێشییەی تورکیا
دەوڵەتی ئاڵمان بە هاوکاری هاوپەیمانە ئۆرووپاییەکانی، کار بۆ پەسند کردنی خولێکی نوێی گەمارۆ بەدژی ڕێژیمی تارانە.
هەواڵدەری رۆیتێرز رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، ئاشکرای کرد: بەرپرسانی ئاڵمان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانە ئۆرووپاییەکانیان، لە هەوڵدان بۆ وەگەڕخستنەوەی گەڕێکی نوێی گەمارۆ بۆ سەر ڕێژیمی زاڵ بەسەر ئێران.
دیپلۆماتەکانی ئاڵمان، بە مەبەستی پێشگیری کردن لە هەڵوەشانەوەی بەرجام لە ڕاستای جێبەجێ کردنی بڕیاری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، هەموو هەوڵی خۆیان خستووەتە گەڕ.
دانڵد ترامپ، خوازیاری چاکسازی لە بەرجامدایە و رایگەیاندووە، ئەگەر تا کۆتایی وادەی دیاریکراو چاکسازی لە بەرجامدا نەکریت، لەو رێکەوتننامەیە دەکشێتەوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، چالاک بوونی پڕۆژەی مووشەکی ئێران
بە هۆی هاتنی شەپۆلێکی خاک و خۆڵبارین لە ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، هاووڵاتییان تووشی گیروگرفت بوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە هۆی ئاخبارانی زۆر لە شاری دێهلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام کە لە هەندێک شوێندا، ئاستی بینین گەیشتووەتە ١٠٠ میتر، قوتابیانی قوتابخانەکانی ئەو شارە لە کاتی خوێندنی وانەکانیان بە ماکسەوە لە قوتابخانە ئامادە بوون.
هەواڵدەریی ئیسنا، پارێزگای ئیلام، لە زاری بەرپرسی ژینگەپارێزی شاری دێهلۆڕانەوە بڵاوی کردەوە کە، ڕێژەی خاک و خۆڵبارین لەو شارە لە کاتژمێر ٨ی
بڵاڤۆکی بەناوبانگی "نەشناڵ ئینترێست"ی ئامریکایی لە ڕاپۆرتێکدا ئاوڕی داوەتەوە لە بارودۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی ڕێژیمی ئێران و ساڵی ٢٠١٨ی زایینی بە ساڵێکی چارەنووسساز بۆ ئێران لەقەڵەم داوە.
ئەم ڕاپۆرتە کە بە قەڵەمی "ڕەیمۆند تەنتێر" سەرۆکی پێشووی کۆمیتەی تاوتوێ کردنی سیاسەتی ئێران لە ئامریکا و لێکۆڵەری باڵای ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە شۆرای ئەمنیەتی نیشتمانی ئامریکا و هەروەها پڕۆفسۆر "ئیڤان ساسچا شیهان" مامۆستای
لهسهر داواى كۆمارى فهرهنسا، بڕياره سبهى ئهنجوومهنى ئاسايشى نێودهوڵهتى هێرشى توركيا بۆ سهر عفرين له رۆژئاواى كوردستان تاوتوێ بكات.
ئهمڕۆ كۆمارى فەرەنسا داوای راگرتنی ئۆپەراسیۆنی تورکیاى بۆ سەر عفرین و کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشى نێودهوڵهتى كرد.
جان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، دەبێت تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر هێزە کوردییەکان لە عفرین رابگرێت، چونکە ئەوان بەشێکن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
گوتیشی: "پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشى نێودهوڵهتى کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدات و تێیدا ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عفرین تاوتوێ بکرێت".
له نوێترين ههڵوێستيشيدا، وهزيرى دهرهوهى فهرهنسا
یادداشتەکانی میرزا مەنافی کەریمی
وەرگێڕان لە فارسییەوە: حەسەنی قازی
قازیی محەمەد لە سەروبەندی حکوومەتی کوردستان دا تەمەنی ٤٦ساڵ بوو و بەو توانایی زاتییەی کە هەیبوو جگە لە زمانی کوردی لە گەڵ زمانی ئینگلیسی،فەڕانسەیی،ڕووسی، فارسی و تورکی ش ئاشنایی هەبوو. بۆ فێر بوون و خوێندەواری لاوانی کورد هەستیارییەکی تایبەتی لە خۆیەوە نیشان دەدا و هەر بۆیەش بۆ ماوەی درێژ سەرۆکی ئیدارەی مەعاریفی شارستانی مەهاباد بوو. وێچوو بوو، لاواز و ڕەشتاڵە بوو، چاوی زەق و درەوشاوە بوو، ردێنێکی کورتی دەهێشتەوەو ئەوەش لە وەجاهەتی زیاد دەکرد. زۆر شەوان دوای سەعاتێک یان دوو سەعات لە دوای نیوەشەو دەیفەرموو مەناف ئەمشەو دەچمە سەردانی دەورو بەری شاری. لەوەی کە لە شاری دا ئارامی و هێمنی تەواو لە گۆڕێ دا بوو ڕازی و خۆشحاڵ بوو. قەت خۆی لە خەڵک و هاوکارەکانی جوێ نەدەکردەوە و لە میوانی و جێژنی تایبەتی ئەوان دا بەشداری دەکرد. هەڵسوکەوتی لە گەڵ خەڵک و بە تایبەتی لە گەڵ ئەندامانی حیزب وەک ڕەفیقێک وا بوو، قەت نێوی دوژمنانی نەدەهێنا سەر زمان و زۆر جوامێرانە لەگەڵیان دەبزووتەوە. لە دەبەرکردنی جلوبەرگ دا سادەیی ڕەچاو دەکرد، هەتا بڵێی لەسەرەخۆ و دەربەر بوو و لە هەمان کاتیش دا دڵسۆزی
شۆرای ئیسلامیی شاری سنە لە هەوڵێکی نایاساییدا، بەشێک لە داوێنی چیای ئاویەری شاری سنەی بە ئەندامێکی ناخۆجێی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران فرۆشت.
بەشێک لە ژینگەپارێزانی کورد بڵایان کردوە کە بڕیارە بەشێک لە داوێنی چیای ئاویەر لەلایەن جەلال شەریعەتی، بەرپرسی شۆرای ئیسلامیی شاری سنە، فرۆشراوە بە عەلی سابیرتی ئەندامی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری تەورێز و ئەمەش نیگەرانی و ناڕەازیەتی ژینگە پارێزانی لێکەتووتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕاگەیاند: فرۆشتنی بەشێک لە داوێنی چیای ئاویەر بەو ئەندامەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری تەورێز بە مەبەستی
خۆپیشاندانەکان دژ بە ڕێژیم چوونەتە فازێکی نوێ و خەڵکی ناڕازی، شەوانە دەڕژێنە سەر شەقام و لەدژی ڕێژیم درووشم دەدەن.
دوایین گرتە ڤیدیۆیی و هەواڵە پێوەندیدارەکان بە پرسی خۆپیشاندانەکان بەدژی ڕێژیم، دەریدەخات کە پاش ڕەشبگیری و سەرکووت کردنی ناڕازییان لەلایەن چەکدارانی کۆماری ئیسلامی، خەڵکی ناڕازی نیوەشەوان کەڵک لە نەبوونی هێزە ئیتلاعاتییەکان وەردەگرن و دەڕژێنە سەر شەقام.
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ڕێژیم لە سیاسەتی میلیتاریزە
د. سەباح موفیدی
پێشەکی
دەرەتانی خولقاو لە پاش شەڕی دووەمی جیهانی، دۆخی ئاڵۆزی ئێران و تێكچوونی دەسەڵاتی ملهوڕانەی رەزا شا و دوورخستنەوەی لەلایەن هاوپەیمانانەوە و دابەشبوونی ئێران بە دوو بەشی ژێر دەسەڵاتی سۆڤییەت و بەریتانیا، ئەو هەلەی رەخساند کە لە ئێرانی ئەو کاتەدا نیوەدێمۆکراسییەک و هەندێ ئازادیی سیاسی و دەرەتانێک بۆ هەناسەدانێکی نەتەوە بندەستەکانی ئەو وڵاتە بخولقێت و دۆخێکی لەبار پێکبێت کە نەتەوەی کوردیش تێیدا ئاواتەکانی بەدواداچوون بکات. بۆیە بزووتنەوەی کوردی وەخۆکەوت تاکو حکوومەتی تایبەتی خۆی پێکبهێنێت. دیارە ئەم حکومەتە بەپێی هەلومەرج لە باری جوگرافیاییەوە کەوتبووە نێو بازنەی دەسەڵاتی سۆڤییەتەوە و سیاسەتەکانی ئەو دەمەی سۆڤییەت زیاتر بۆ راگەیاندنی ئەو حکومەتە یارمەتیدەر بووە و بۆ ماوەیەکی کورت دەرەتانی شیاوی رەخساندبوو. لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە پێوەندیی ئایین و سیاسەت لە کۆماری کوردستاندا لە نێو بازنەی سۆڤییەت وەک وڵاتێکی کۆمۆنیست، بەپێچەوانەی بەریتانیا وەک وڵاتێکی سێکیولار، چۆن بووە؟ لەم وتارەدا پاش روانینێکی کورت بەسەر چەمکی سێکیولاریزمدا، بە ئاوردانەوەیەک بە سەر پێوەندیی ئایین و سیاسەت لە کۆماری دێمۆکراتیکی کوردستاندا هەوڵ دەدرێت شێوازی ئەو پێوەندییە روون بکرێتەوە.
سێکیولاریزم: جیایی "دەوڵەت و ئایین" نەک "ئایین و سیاسەت"
نە لە باری تیۆریکەوە و نە لە باری کردەوەییەوە سیاسەت و ئایین بە تەواوی لێکتر جیا نەکراونەتەوە. لە باری تیۆرییەوە دەکرێ ئاماژە بە بیروڕای "ژاکۆب توب" بکرێت کە لەسەر پێوەندیی نێوان ئیلاهییات (تیۆلۆژی) و تیۆری سیاسی و پێش گریمانەی ئیلاهییاتی بۆ تیۆری سیاسی و ئەوەی کە ئیلاهییات سەرەتا بە شێوەی بابەتێکی