فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان، بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست نزیک بە ١١ ساڵ لە گرتووخانە بوو، کە بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە ئێعدام ڕزگار کرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمرۆ چوارشەممە ٤ی ڕێبەندان، "ئامانج وەیسی" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی محەممەد کە نزیکەی ١١ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، پاش لێخۆشبوون، لە گرتووخانەی مەریوان ئازاد کرا.

ئامانج وەیسی، لە تەمەنی ١٥ ساڵەی بە تۆمەتی" کوشتنی بەئەنقەست" بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە و یارمەتی پارێزەرەکەی، لەسەر بڕیاری دیوانی باڵای وڵات لە ئێعدام ڕزگاری بوو و حوکمەکەی لە ١١ ساڵ بە سێ ساڵ زیندانی گۆڕدرا و بە دانی خوێنبایی (دیە) بە بنەماڵەی کوژراوەکە، بەخشرا.

ئەو لاوە مەریوانییە شەش ساڵی یەکەمی لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە تێپەڕاند و دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی شاری مەریوان گوازرایەوە.

24/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان