فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دەوڵەتی ئاڵمان بە هاوکاری هاوپەیمانە ئۆرووپاییەکانی، کار بۆ پەسند کردنی خولێکی نوێی گەمارۆ بەدژی ڕێژیمی تارانە.

هەواڵدەری رۆیتێرز رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، ئاشکرای کرد: بەرپرسانی ئاڵمان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانە ئۆرووپاییەکانیان، لە هەوڵدان بۆ وەگەڕخستنەوەی گەڕێکی نوێی گەمارۆ بۆ سەر ڕێژیمی زاڵ بەسەر ئێران.

دیپلۆماتەکانی ئاڵمان، بە مەبەستی پێشگیری کردن لە هەڵوەشانەوەی بەرجام لە ڕاستای جێبەجێ کردنی بڕیاری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، هەموو هەوڵی خۆیان خستووەتە گەڕ.

دانڵد ترامپ، خوازیاری چاکسازی لە بەرجامدایە و رایگەیاندووە، ئەگەر تا کۆتایی وادەی دیاریکراو چاکسازی لە بەرجامدا نەکریت، لەو رێکەوتننامەیە دەکشێتەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، چالاک بوونی پڕۆژەی مووشەکی ئێران بەپێچەوانەی بڕیارنامەی شورای ئەمنییەت دەزانێت، بە پێی ئەو بڕیارنامەیە رێگری لە رێژیمی ئێران دەکریت بۆ گەشەدان بە پڕۆژەی مووشەکە بالستیکەکان، کە توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکیان هەیە، بەڵام ڕێژیمی ئێران پاش ڕێککەوتننامەی بەرجام بەردەوام بووە لەسەر گەشەدان و تاقیکردنەوەی ئەمجۆرە مووشەکانە.

پێشتریش وەزیری دەرەوەی رووسیە ئاماژەی بەوە دابوو کە بە کشانەوەی هەر لایەنێک لە بەرجام، ئەو رێککەوتننامەیە هەڵدەوەشێتەوە.

ئەم هەوڵەی ئاڵمان لە کاتێکدایە کە کۆماریخوازانی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا، سەرقاڵی داڕشتن و پێشنیار کردنی گەڵاڵەیەکی نوێدان کە بەهۆیەوە بۆ هەتاهەتایە کۆماری ئیسلامی دەبێ واز لە سازکردن و پەرەدان بە مووشەکە بالستیکەکان بهێنێ.

بەپێی ئەم گەڵاڵەیە کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە بەهۆی پشتیوانی لە تێرۆریزم و پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ تەحریم دەکرێت.

22/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان