فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شۆرای ئیسلامیی شاری سنە لە هەوڵێکی نایاساییدا، بەشێک لە داوێنی چیای ئاویەری شاری سنەی بە ئەندامێکی ناخۆجێی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران فرۆشت.
بەشێک لە ژینگەپارێزانی کورد بڵایان کردوە کە بڕیارە بەشێک لە داوێنی چیای ئاویەر لەلایەن جەلال شەریعەتی، بەرپرسی شۆرای ئیسلامیی شاری سنە، فرۆشراوە بە عەلی سابیرتی ئەندامی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری تەورێز و ئەمەش نیگەرانی و ناڕەازیەتی ژینگە پارێزانی لێکەتووتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕاگەیاند: فرۆشتنی بەشێک لە داوێنی چیای ئاویەر بەو ئەندامەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری تەورێز بە مەبەستی دروست کردنی هۆتێل بووە کە ئەو هەوڵە کارێکی نایاساییە.
پێویست بە ئاماژەیە کە بەپێی زانیارییەکان، ئەم هەوڵەی شۆرای ئیسلامی شاری سنە بە پشتیوانی محەممەد زارعی فەرمانداری ئەو شارە ڕوویداوە؛ ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەم کارەی شۆرای شار، دژایەتی بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی ئەو شارە رووبەروو بووتەوەو داواین کردوە کە ئەو پیلانە نایاساییە لە قاو بدرێ و پێشی لێ‌بگیردرێ.
شایانی باسە چیای ئاویەر بە بەرزایی نزیکەی ٢٣٥٠ میتر زاڵە بە سەر شاری سنەدا و جیا لەوەیکە سەیرانگایەکی گرینگی ئەم شارەیە، ڕێز و خۆشەویستییەکی تایبەتی لای هاووڵاتییانی شاری سنە هەیە.

جێی‌وەبیرهێنانەوەیە سالی ڕابردووش ژینگەپارەێزانی مەریوانی بەرانبەر بە سازکردنی بینایەک لە قەراغی گۆلی زرێبار لە لایەن سپای پاسدارانەوە هەڵوێستیان گرت و ئەوکارەیان بە پیلانی کەسانی بەرژەوەندیخواز بۆ لە ناوبردنی ژینگەی ناوچە لە قەڵەم دا.

19/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان