فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بڵاڤۆکی بەناوبانگی "نەشناڵ ئینترێست"ی ئامریکایی لە ڕاپۆرتێکدا ئاوڕی داوەتەوە لە بارودۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی ڕێژیمی ئێران و ساڵی ٢٠١٨ی زایینی بە ساڵێکی چارەنووسساز بۆ ئێران لەقەڵەم داوە.

ئەم ڕاپۆرتە کە بە قەڵەمی "ڕەیمۆند تەنتێر" سەرۆکی پێشووی کۆمیتەی تاوتوێ کردنی سیاسەتی ئێران لە ئامریکا و لێکۆڵەری باڵای ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە شۆرای ئەمنیەتی نیشتمانی ئامریکا و هەروەها پڕۆفسۆر "ئیڤان ساسچا شیهان" مامۆستای پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی زانکۆی بالتیمۆر، نووسراوە باس لە دۆخی نێوخۆیی ئێران بەتایبەت پاش خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم دواییە و کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتییانی سڤیل لە ئێران دەکات.

لە بەشێک لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، سەرکووتی ناڕازییان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، ڕێژیمی تارانی خستۆتە جێگەیەکی مەترسیدار کە ئیدارەی ترامپ ناچار دەکات لە چوارچێوەی پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ، پشتیوانی لە داخوازەکانی خەڵکی ڕاپەڕیو بکات؛ لە حاڵێکدا کە جۆرج بووش و بەراک ئۆباما پشتیوانییان لە ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی خەڵکی ئێران نەکرد، بەڵام دانڵد ترامپ لە هەوڵی ئەوەدایە کە هەنگاوێکی مێژوویی هەڵبگرێت.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ئەگەر ئەم خۆپیشاندانانە بۆ کۆماری ئیسلامی جێگەی نیگەرانی نین بۆچی ڕێژیم هەوڵ دەدات ئەم ناڕەزایەتییانە بشارێتەوە؟ ئەوەیکە ڕوونە خەڵکی ئێران خوازیاری ڕێفراندۆمی ئازاد، کۆتایی هێنان بە سیستمی ویلایەتی فەقیهی و جیایی دین لە دەوڵەتن کە ئەگەر بەردەوام بن لەسەر داواکارییەکانیان ئەگەری ڕووخانی رێژیم لە داهاتوویەکی نیزیکدا بە دوور نازانرێت.

دواتر باس لە هەندێک نموونەی مێژوویی دەکات و دەنووسێ: گەلۆ لە ساڵی ٢٠١٨دا شۆڕشێکی هەمەلایەنە لە ئێراندا ڕوو دەدات؟ لە وەڵامیشدا دەڵێت: بەپێی نموونە مێژووییەکان ڕەنگە ئەم ڕووداوەش ببینین؛ هەڵبەت ئەمە دەبەسترێتەوە بە بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران؛ ئەوەیکە ڕوونە هەموو دیکتاتۆرێک دەڕووخێ چوونکە پشتیوانی خەڵکی لەگەڵ نییە.

22/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان