فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە هۆی هاتنی شەپۆلێکی خاک و خۆڵبارین لە ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، هاووڵاتییان تووشی گیروگرفت بوون.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە هۆی ئاخبارانی زۆر لە شاری دێهلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام کە لە هەندێک شوێندا، ئاستی بینین گەیشتووەتە ١٠٠ میتر، قوتابیانی قوتابخانەکانی ئەو شارە لە کاتی خوێندنی وانەکانیان بە ماکسەوە لە قوتابخانە ئامادە بوون.

هەواڵدەریی ئیسنا، پارێزگای ئیلام، لە زاری بەرپرسی ژینگەپارێزی شاری دێهلۆڕانەوە بڵاوی کردەوە کە، ڕێژەی خاک و خۆڵبارین لەو شارە لە کاتژمێر ٨ی بەیانی ئەمڕۆوە ١٦٤٤میکرۆگرەم لە میتری چوار گوشە بووە.

عەلیڕەزا نەسووری، لە درێژەدا دەڵێت: خەستی ئەو ئاخبارانە لە شاری دێهلۆڕان، ١١ قات زیاتر لە پێوەری دیاریکراو بووە؛ ناوبراو هەروەها بارودۆخی ئەو شارەی بە قەیراناوی وەسف کرد.

پارێزگای ئیلام کە لە خۆیدا وەکوو بێبە‏ریترین شوێن بە بەروارد لەگەڵ پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران دێتە ئەژمار، ماوە بە ماوە تۆز و خۆڵیش ڕووی تێدەکات.

وردیلەکانی تۆز و خۆل، بە دەیان جۆر نەخۆشین و بە تایبەت شێرپەنجە، بە دوای خۆیاندا دێنن و بە وتەی پزیشکەکان، نەخۆشینی شێرپەنجە لە پارێزگای ئیلام بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو ڕووی لە زیاد بوون کردووە.

22/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان