فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خۆپیشاندانەکان دژ بە ڕێژیم چوونەتە فازێکی نوێ و خەڵکی ناڕازی، شەوانە دەڕژێنە سەر شەقام و لەدژی ڕێژیم درووشم دەدەن.

دوایین گرتە ڤیدیۆیی و هەواڵە پێوەندیدارەکان بە پرسی خۆپیشاندانەکان بەدژی ڕێژیم، دەریدەخات کە پاش ڕەشبگیری و سەرکووت کردنی ناڕازییان لەلایەن چەکدارانی کۆماری ئیسلامی، خەڵکی ناڕازی نیوەشەوان کەڵک لە نەبوونی هێزە ئیتلاعاتییەکان وەردەگرن و دەڕژێنە سەر شەقام.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ڕێژیم لە سیاسەتی میلیتاریزە کردنی شارەکان؛ بەپێی دوایین گرتە ڤیدیوییەکان چەکدارانی سەر بە ئیتلاعات و سپا لە ڕێگەی لیباس شەخسی و باتۆم بەدەستەکانییەوە هەوڵی ترساندنی خەڵک دەدەن و ڕۆژانە لە نێو شەقامە سەرەکییەکانی شارەکاندا دەسووڕێنەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، ئێعتراز و کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی کرێکاران و کارمەندان، لە چەندین شوێنی ئێران لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەردەوام بووە؛ کارمەندانی کۆمپانیای ڕاگواستنە نێونەتەوەییەکانی "کەنداو" لە تاران و شۆفیرانی "کشت و سەنعەتی ئاستان" لە مەشهەد و شۆفێرانی تاکسی لە شارەکانی ڕێزوانشەهر، شاریکورد و ئەهواز سەبارەت بە وەدواکەوتنی مووچەی مانگانەیان و دۆخی شپرزەی ژیانیان، دەستیان دایە مانگرتن.

ئەم ڕێپێوان و مانگرتنانە لە کاتێکدا ئەنجام دران کە لە مەجلیسی ڕێژیمیشدا هۆشداری دراوەتە دەوڵەت کە ئێمە هەتاهەتایە کاتمان بەدەستەوە نییە و ئەگەر زوو بە زوو چارەسەرێکی لۆژیکیانە بۆ داخوازەکانی خەڵک نەبینینەوە، ڕوون نییە چیمان لێ بەسەر دێت.

تکاکارییەکانی مەجلیس لە دەوڵەت بۆ چارەسەر و کۆنتڕۆڵی دۆخی هەڵایساوی ئێران لە کاتێکدایە کە وەزارەتی ئیتلاعات و و ناوەندە داپڵۆسێنەرەکانی دیکەی ڕێژیم بەردەوامن لە جینایەت خوڵقاندن و ڕۆژ نییە کە لە یەکێک لە گرتنگەکان، تەرمی هاووڵاتییەکی ئەشکەنجەکراو نەهێنرێتە دەرەوە.

تەنیا لە یەک حەوتووی ڕابردوودا ٤ هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی سارۆ قارەمانی، حسەین قادری، کیانووش زەندی و ئارام مەعازی پاش گیران لەلایەن چەکدارانی ڕێژیم تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان