لەشکرکێشیی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بە رێککەوتن بووە لەگەڵ رووسیا و ئێران وسووریا و لەبەرامبەر بەوەش تورکیا سوپای ئازاد لە(ئیدلب) بەتەواوی دەکشێنێتەوە و شارەکە و دەوروبەری رادەست بە سووریا دەکاتەوە.
ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامییان ھەیە و کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان نەیانتوانیوە ھێرشەکە رابگرن، ئەوەش پەیوەندیی بەو رێککەوتنانەوە ھەیە کە لەنێوان تورکیا لە لایەک، (رووسیا وئێران و سووریا) لە لایەکی دیکە، ئەنجام دراون.
بەڵام بە بڕوای چاودێرانی سیاسی، ئەو لەشکرکێشییەی تورکیا بۆ سەر عەفرین وەکوو ئەو ناوچانەی دیکەی سووریا نابێت، چونکە تورکیا لەو شارەدا لەبەرامبەر بە ھێزەکانی YPGڕووبەڕووی شەڕێکی قورس دەبێتەوە.
23/1/2018