بە پێی هەواڵەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە درێژە شەپۆلی دەستگیرییەکان بە دوای ناڕەزایەتی خەڵکی شارەکانی ئێران، ئیبراهیم محەمەد پوور، خەڵکی شاری سەردەشت و خوێندکاری زانستگای نازلوی ورمێ لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندی شاری ورمێ گواسترایەوە.
ناوبراو بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردووی شاری ورمێ دەستبەسەر و ئێستاکە لە بەندی ١٣ی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ دەستبەسەرە.
23/1/2018