رۆژنامه‌یه‌كی توركیا ئاشكرای كرد پنتاگۆن بڕی 500 ملیۆن دۆلاری له بودجه‌ی 2018دا بۆ یه‌په‌گه دابین كرد، ئه‌مه‌ش له كاتیكدایه توركیا داوای له ئه‌مه‌ریكا كردبوو هاوكارییه‌كانی بۆ یه‌په‌گه رابگرێت.
سه‌ردار تورگوت نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر تورك)، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لە وتارێكدا ئاشكرای كرد، پنتاگۆن راپۆرتێكی پێشكه‌شی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كردووه و له‌وێدا بڕی 500 ملیۆن دۆلاری له بودجه‌ی 2018 بۆ یه‌په‌گه دابین كردووه.
له به‌شێكی نووسینه‌كه‌دا هاتووه، ساڵی 2017 كۆنگرێسی ئه‌مریكا
کاسبکارێکی کورد به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کان ماشێنه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕا و ئه‌و ڕووداوه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 18ی ڕێبه‌ندان سەدیق و خاڵەند ڕەحیم پوور خه‌ڵکی بۆکان کە باری پۆشاکیان پێ دەبێ و لە بۆکان ڕا بە ماشێنی سایپا به‌ره‌و ته‌ورێز ده‌چوون، له نیزیک “عەجەب شێر” له‌لایه‌ن هێزه ئینتیزامییه‌کانی ئه‌و شاره‌وه ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژ.
له‌و ته‌قه و ده‌ستڕێژه‌دا ماشێنی ئه‌و کاسبکارانه کراوه‌ته ئامانج که به‌هۆی
ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کورد، لە بیاڤی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک، بە بۆنەی گیان لە دەستدانی عاسیمە جەهانگیر، ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤی ئێران، سەرەخۆشییان کردووە.
١٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێکی هاوبەش بە بۆنەی کۆچی دوایی عاسیمە جەهانگیر ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤی ئێران، هەوڵە بێوچانەکانی ناوبرایان بۆ باشتر کردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە
ڕۆژی پێنجشەمە ڕیکەوتی ١٩/١١/١٣٩٦ی هەتاوی بەرانبەر بە ٨/٢/٢٠١٨ی زایینی وەفدێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ هێما سۆفی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان بە یاوەری ئازاد محمدزادە ، ژیلوان شەمامی و ئەنوەر مینەزادە ئەندامانی شۆڕای هەماهەنگی، سەردانی بارەگای پارتی دێموکراتی کوردستانی –سوریە یان کرد و لەلایەن شاندی کومیتەی ناوەندی Pdk-s پێکهاتوو لە بەڕێزان سەعید عومەر بەرپرسی پەیوەندییەکان و سەرحان محمد و محمدشریف بە گەرمی پێشوازییان لێ‌کرا.
دەسپێکی دانیشتنەکە تیشک خرایەسەر کۆمەڵێک تەوەر و باسی گرینگی پەیوەندی دار بە کوردستان و ناوچەکە کە لە وانە پرسی سیاسی و نەتەوەیی هەرکام لە بەشەکانی کوردستان تاوتوێ کران.
لە درێژەی باسەکاندا پرسی سیاسی و بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و عەفرین
بەپێی لێکۆڵینەوە و ڕاپرسییەک کە لە لایەن خودی ڕێژیمی ئێرانەوە ئەنجام دراوە، ٧٥ لەسەدی بەشداربووان لەو ڕاپرسییە لە بارودۆخی وڵاتەکەیان ناڕازین.
ئاکامی بەدواداچوون و لێپرسینەوەی ناوەندێکی سەربە ڕێژیمی ئێران، لە هۆکاری ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ئەمساڵدا ئەوەیە، کە ٧٥ لەسەدی بەشداربووان لەو ڕاپرسییە لە بارودۆخی ئابووری و سیاسی لە نێوخۆی ئێران‌دا ڕازی نین.
ئەو ڕاپرسییە لە لایەن ناوەندی وەرگرتنی بیروڕای قوتابییانی ئێران (ئیسپا)وە ئەنجام دراوە، ئاکامی ڕاپرسییەکە لە کۆبوونەوەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیکی سەرکۆماری باس کراوە، کە لەو کۆبوونەوەیەدا ڕاوێژکاری سەرکۆمار و کۆمەڵێک لە ئابووریزانان و کۆمەڵناسان بەشدار بوون.
ئەو ڕاپرسییە لە نێوان ٤ هەزار و ٤٩٩ کەسی سەروی تەمەن ١٨
لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و هەروەها ترسی ناوەندە ئەمنییەکان لە هاتنە ئارای هەرچەشنە ئەگەرێک وەکوو خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین ، ناوەندە ئەمنیەتییەکان ڕێگەوشوێنی توندی ئەمنیەتییان لە کوردستان گرتووتەبەر.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بۆکانەوە بەدەستمان گەیشتووە، شەوی ڕابردوو لە چەند شوێنی بەرچاو و قەرەباڵغی ئەوشارە کۆڵەکەی دوازدە میترییان چەقاندوەو کامێرایەکی پیشکەوتووی چاوەدێرییان لێ‌هەڵواسیوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کامێرایە ڕاستەوخۆ لە ئیدارەی
محەممەد سدیق کەبوودوەند، چالاکی مافی مرۆڤ و دامەزرێنەری ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕاگەیندراوێکدا، ڕەخنەی لە ویژدانە نەنووستووەکانی جیهان گرتووە، کە لە بەرانبەر هێرشی تورکیە بۆ سەر شاری عەفرین لە کوردستانی سووریە بێدەنگییان هەڵبژاردووە.
دامەزرێنەری ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە ویژدانە نەنووستووەکان دەکات، کۆتایی بە بێدەنگی خۆیان لە هەمبەر هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر عەفرین بێنن.
لە بەشێکی ئەو ڕاگەیندراوەدا هاتووە: ئەردۆغان دەسەڵاتداری دەوڵەتی
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌سنوری عه‌فرین چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناو به‌رپرسێكی ڕۆژئاوای كوردستانیش زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌دوای تێكشكانی سوپای توركیا، ده‌ست بۆ هه‌موو بژارده‌یه‌ك دژی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌بات”.
فه‌تحوڵڵا حسێنی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌باشور ڕاگه‌یاند، “به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیا گوندی (شێخ ورزه)یان له‌سنوری مه‌نبه‌ج بۆردومانكرد كه تێیدا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێندراوه”.
سه‌باره‌ت به‌زیانه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایش حسێنی
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵه گه‌نجێك كردووه له‌به‌رده‌م سه‌رتاشخانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری خانه‌قین، له ئه‌نجامدا 7 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و 3ی دیكه‌ش برینداربوون، كه زۆربه‌یان كوردن، دوای رووداوه‌كه‌ش برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین كراون.
محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سن، قایمقامی قه‌زای خانه‌قین له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به كوردستان 24ی راگه‌یاند، تائێستا ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كان ئاشكرا نه‌بووه و هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش نازانرێت
هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا وتی هێزەکانیان و هێزە هاوبەشەکانیان لە سوریا هێزەکانی حکومەتی سوریایان کردۆتە ئامانج بە هێرشی ئاسمانی و تۆپهاوێژ بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی ناپێویستی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە نزیک ڕووباری فوڕاتەوە.
ئەمەش تیشکی خستە سەر ئەو ڕاستییەی کە ئەگەری ئەوە هەیە ناکۆکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سوریادا زیاتر ببێت کە ئەو ناوچەیە دەوڵەمەندە بە نەوت و لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە.
سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد کە لەلایەن ڕوسیا و چەکدارە شیعەکانی ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرێت وتبووی دەیەوێت هەموو خاکی سوریا بگرێتەوە.
بەرپرسێکی ئەمەریکی کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە وتی
کتێبی “مه‌حموود خانی دزڵی” له نووسینی “عومه‌ر مه‌عروف به‌رزه‌نجی” و وه‌رگێڕانی “جه‌ماڵ شاسواری” به زمانی فارسی ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کرا.
ئه‌م کتێبه له لایه‌ن بڵاوڤگه‌ی “ئه‌وین” له چاپ دراوه و بڵاو کراوه‌ته‌وه، کتێبه‌کە ژیانامه‌ی مه‌حموود خانی دزڵییه.
مه‌حموود خانی دزڵی، كوڕی عه‌زیز خان، ساڵی 1870 له گوندی دزڵیی ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له دایک بووه.
مه‌حموود خانی دزڵی، یه‌كێک له ناوه دیاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردی،
هاوپەیمانەتی عەرەبی لەسەر هێرشەکان بۆ سەر تەنگەی "باب‌المندب" ڕایگەیاندووە، کە ئێران چەکوچۆلی پێویستی بۆ ئەو هێرشە دابین کردووە.
تورکی ئەلمالکی، وتەبێژی هاوپەیمانەتی نیزامی عەرەبی، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی فوریە ٢٠١٨ی زایینی، لە پرێسکونفڕانسێکدا باسی لەوە کردووە، کە هێرشەکەی سەر تەنگەی "باب‌المندب" لە لایەن حووسییەکانەوە، به دابین کردنی چەک و تەقەمەنی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە کراوە.
حووسییەکان به بەلەمی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر بەندەری "الحدیدە" لە تەنگەی باب‌المندب و تورکی ئەلمالکی باسی لەوە کردووە، که ئەم هێرشانە مەترسی دەخاتە سەر
ئەندامێکی کۆمیسیونی ئەمنییەتی مەجلیسی ڕێژیم، ڕایگەیاندووە که له ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە، نزیک به ٥٠٠٠ کەس دەسبەسەر کراون.
عەلیڕەزا ڕەحیمی، ئەندامی کۆمیسیونی ئەمنییەتی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، دوای سەردانی هەندێک له نوێنەرانی مەجلیس بۆ زیندانەکان، ڕایگەیاندووە که له ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران، له مانگی بەفرانبار، ٤٩٧٢ کەس دەسبەسەر کراون و ئاماژەشی بەوە کردووە که ٥٥ کەسیش لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە گیراون.
ئەمە له حاڵێکدایە که بەرپرسانی ڕێژیم، لە سەر دەسبەسەر کراوان و زیندانییەکان ئامارێكی ڕوون بڵاو ناکەنەوە و به هیچ شێوەیەک باس له ئەشکەنجه و کوژرانی دەسبەسەرکراوان نەکراوە و زۆر کەس هەن که هەتا ئێستە چارەنووسیان دیار نییە و بنەماڵەکانیان له بارودۆخ و شوێنیان ئاگادار نین.
هەروەها ئاماژە به گیراوانی دەستی وەزارەتی ئیتلاعات و به تایبەت
نرخی دۆلار به‌رده‌وام له حاڵی به‌رزبوونه‌وه دایه و هه‌نارده نه‌وتی ئێرانیش سه‌دی 16 له كه‌میی داوه و جێگری سیاسیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی به هۆی پێشێلكارییه‌كانی به‌رجام له‌لایه‌ن ئامریكاوهیه.
عه‌باس عێراقچی، جێگری سیاسیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ڕابردوو داوای له وڵاتانی ئاسیایی كرد كه به پشتیوانیكردن له به‌رجام پێش به قه‌یرانه‌كانی ناوچه بگرن.
ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی هه‌میشه‌یی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی حیزبه ئاسیاییه‌كان وێڕای ئاماژه به سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا گوتی، ئا‌مریكا چه‌ند به‌شێكی له به‌رجام پێشێل كردووه.
عێراقچی بێ ئه‌وه‌ی كه ئاماژه به ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و پێشێلكارییه
ئاژانسی کوردپا: چالاکانی مەدەنی لە کوردستان لە کارێکی سمبۆلێکدا بێزاری خۆیان سەبارەت بە بڕینەوەی حوکمی ئێعدام بۆ چالاکانی مەدەنی دەربڕی.
چالاکانی مەدەنیی کوردستان یەکەم حەرەکەتی مەدەنییان بە مەبەستی دەربڕینی بێزاری لە بەرانبەر حوکمی ئێعدام بۆ چالاکانی کورد دەستی پێ کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی ئەوانیان کردووە.
ئەو چالاکە مەدەنییانە ئەو حەرەکەتە سمبۆلێکە بە دروشمی "نە بۆ ئێعدام، بەڵی بۆ ژیان" دەست پێ کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور و ڕامین حوسێنپەناهیـ"یان کردووە.
لە ماوەی ڕابردوودا، لقەکانی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە کوردستان، ڕامین حوسێن‌پەناهی و هیدایەت عەبدوڵلاپوور، دوو زیندانیی سیاسیی کوردیان لە گرتووخانەکانی