فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کورد، لە بیاڤی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک، بە بۆنەی گیان لە دەستدانی عاسیمە جەهانگیر، ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤی ئێران، سەرەخۆشییان کردووە.

١٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێکی هاوبەش بە بۆنەی کۆچی دوایی عاسیمە جەهانگیر ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤی ئێران، هەوڵە بێوچانەکانی ناوبرایان بۆ باشتر کردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بە بەرز نرخاندووە.

لەو ڕاگەیندراوەدا هاتووە، مردنی عاسیمە جەهانگیر لەم بڕگە زەمەنییەدا بە "خاسارێکی گەورە" بۆ چالاکیی مافی مرۆڤ لە ئێران دەزانن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێف دەڵێت: "عاسیمە جەهانگیر لەو ماوەیەدا، کە ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤی ئێران بوو، ڕاشکاوانە لە ڕاپۆرتەکانی خۆیدا، ئاماژەی بە پێشێلکارییە بەربڵاوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا کردبوو و گرینگی تایبەتی بە پرسی نەتەوەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئێران دابوو".

ئەو ڕێکخراوەیە هەروەها دەڵێت: "عاسیمە جەهانگیر یەکەم ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٦ لە دەستەواژەی "کوردستانی ئێران" کەڵکی وەرگرتووە و باسی لە پێشێلکارییە بەربڵاوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان و ئێران کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، عاسیمە جەهانگیر، لە تەمەن ٦٦ ساڵیدا بە هۆی جەڵدەی دڵ، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری لاهووری پاکستان گیانی لە دەست دا.

بە کۆتایی هاتنی دەورانی ڕاسپێردراوی ئەحمەد شەهید، وەکوو ڕێپۆڕتێری تایبەت مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری ئێران، عاسیمە جەهانگیر وەکوو جێگرەوەی ناوبراو دەستنیشان کرا.

عاسیمە جەهانگیر لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ هەتا ٢٠١٠ وەکوو ڕێپۆڕتێری ئازادییە مەزهەبی و عەقیدەتییەکان چالاکی کردووە و چەند جار ڕەخنەی لە ئێران سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی بەهاییەکان گرتووە.

عاسیمە جەهانگیر پارێزەری گەورەی مافی مرۆڤ و چالاکی لیبڕاڵی پاکستانی بووە، ناوبراو لە ڕێبەرانی "بزووتنەوەی پارێزەران" لە وڵاتی پاکستان بووە و لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٣ هەتا ٢٠٠٧ زایینیدا زیندانی بووە.

12/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان