فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌سنوری عه‌فرین چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناو به‌رپرسێكی ڕۆژئاوای كوردستانیش زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌دوای تێكشكانی سوپای توركیا، ده‌ست بۆ هه‌موو بژارده‌یه‌ك دژی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌بات”.
فه‌تحوڵڵا حسێنی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌باشور ڕاگه‌یاند، “به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیا گوندی (شێخ ورزه)یان له‌سنوری مه‌نبه‌ج بۆردومانكرد كه تێیدا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێندراوه”.
سه‌باره‌ت به‌زیانه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایش حسێنی ئاشكرایكرد، هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕڤانان زانیاریی وردیان هه‌بوه له‌باره‌ی ئه‌و په‌لاماره‌و له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی گونده‌كه چونه‌ته به‌رزاییه‌كان و زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداریشی له‌به‌رده‌وامی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییداو وتی:”ئه‌مه یه‌كه‌مجاره چه‌كی كیمیایی به‌رامبه‌ر به‌شه‌ڕڤانان و هاوڵاتیان له‌مه‌نبه‌ج به‌كاربهێندرێت، به‌ڵام مه‌ترسی دوباره بونه‌وه‌ی هه‌یه، چونكه توركیا به‌ته‌واوی له‌سه‌ر زه‌مین له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕڤانان توشی شكستێكی گه‌وره بۆته‌وه”.
به‌رپرسه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان داوای له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به‌په‌لاماره‌كانی توركیا بشكێنن و سنورێك بۆ ئه‌و وڵاته دابنێن.
9/2/2018