فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

محەممەد سدیق کەبوودوەند، چالاکی مافی مرۆڤ و دامەزرێنەری ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕاگەیندراوێکدا، ڕەخنەی لە ویژدانە نەنووستووەکانی جیهان گرتووە، کە لە بەرانبەر هێرشی تورکیە بۆ سەر شاری عەفرین لە کوردستانی سووریە بێدەنگییان هەڵبژاردووە.

دامەزرێنەری ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە ویژدانە نەنووستووەکان دەکات، کۆتایی بە بێدەنگی خۆیان لە هەمبەر هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر عەفرین بێنن.

لە بەشێکی ئەو ڕاگەیندراوەدا هاتووە: ئەردۆغان دەسەڵاتداری دەوڵەتی تورکیە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە پەروەردە کردن و ڕەوانە کردنی گرووپی تێرۆریستیی و داعشییەکان بۆ وڵاتانی عێراق و سووریە، دەستی لە کوژرانی هەزاران هاووڵاتیی بێتاوانی "کوردی"ی سووریە و عێراقیدا هەبووە و بەشداری چالاکانەی لەو پرۆسەدا کردووە.

دەسەڵاتدارە خەیاڵپڵاوەکەی دەوڵەتی تورکیە، بە کۆکردنەوەی گرووپەگەلێ وەک: داعش و ئەلنەسرە و ئەلقاعدە و هەروەها هێندێک لە بەکرێگیراوان و جەنایەتکارانی هەڵهاتووی بار هێناوە و بە ڕەوانەکردنی دووبارەیان بۆ ڕۆژئاوا لەژێر ڕێنوینی ڕاستەوخۆی ئەرتەشە داگیرکەرەکەی، ئۆپراسیۆنی جەنایەتکارانەی وەچەکوژی نوێی کوردی لە وڵاتی سووریە ڕێکخستووە.

ئەرتەشی داگیرکەر ئەردۆغان و گرووپە تێرۆریستییەکانی هاوپەیمانی، لە ماوەی ١٨ ڕۆژی ڕابردوودا، سەدان کەسی لە خەڵکی بێتاوان و بێماڵ و حاڵی کانتۆنی عەفرینی لە خوێندا گەوزاندووە.

خەڵکی کورد بەداخەوە بە هۆی نەبوونی پشتیوانیی فەرمی و نێونەتەوەیی لە ئاستی جیهاندا و نەبوونی نوێنەر لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و نەبوونی دەوڵەتی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، زیاتر لە ١٠٠ ساڵە کە دیلی دەوڵەتانی دەسنیشانکراو و قوربانی ساتوسەودای نادادپەروەرانەی ناوچەیی و جیهانی بووە.

9/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان