فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا وتی هێزەکانیان و هێزە هاوبەشەکانیان لە سوریا هێزەکانی حکومەتی سوریایان کردۆتە ئامانج بە هێرشی ئاسمانی و تۆپهاوێژ بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی ناپێویستی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە نزیک ڕووباری فوڕاتەوە.

ئەمەش تیشکی خستە سەر ئەو ڕاستییەی کە ئەگەری ئەوە هەیە ناکۆکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سوریادا زیاتر ببێت کە ئەو ناوچەیە دەوڵەمەندە بە نەوت و لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە.

سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد کە لەلایەن ڕوسیا و چەکدارە شیعەکانی ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرێت وتبووی دەیەوێت هەموو خاکی سوریا بگرێتەوە.

بەرپرسێکی ئەمەریکی کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە وتی هێزەکانی حکومەتی سوریا ویستوویانە کۆنتڕۆڵی کێڵگە نەوتییەکانی خشام بکەنەوە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات لە پارێزگای دەیر ئەلزور.

ئاماژەشی بەوەدا کە ژمارەی بەشداربووان لە هێرشەکەدا گەیشتۆتە نزیکەی 500 چەکدار و تۆپهاوێژ و تانک و موشەکی جۆراوجۆر و هاوەنیان بەکارهێناوە بەڵام هاوپەیمانان و هاوبەشە ناوخۆییەکانیان زیاتر لە سەد کەسیان لێ کووشتوون.

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا وتی هاوپەیمانان دەیان چەکداری سوپای حکومەتیان کوشتووە لە بۆمبارانەکەدا. بەڵام سەرکردەیەکی هاوپەیمانی سەربازیی کە پشتیوانی لە ئەسەد دەکات گومانی لە ژمارەی کوژراوان کرد و وتی تەنها 7 سەربازیی هێزەکانی حکومەتی سوریا کوژراون و 27 ی دیکەش برینداربوون.

لە پەیامێکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان کە دەزگای هەواڵی سانای سوری بڵاویکردۆتەوە دەڵێت وەزارەتی دەرەوەی سوریا هێرشەکەی بە تاوانی جەنگ ناودێر کردووە و داوای چارەسەرکردنی ئەم هاوپەیمانێتییەی کردووە.

وەزارەتەکە وتی " داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین ئەم کوشتارییە سەرکۆنە بکەن و بەرپرسیارێتی ئەو کوشتارییە بخەنە سەر هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی."

ئەمەریکا بۆ سوریا : نامانەوێت کێشە دروست بکەین لەگەڵتاندا.

جێی ئاماژەیە هێزەکانی هاوپەیمانان لە ساڵی 2014 دا دروستبوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش لە عێراق و سوریادا. هێشتا نزیکەی دوو هەزار سەربازییهێزی تایبەتی ئەمەریکا لە خاکی سوریادا ماون بۆ پشتیوانیکردن لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کە کوردەکان سەرکردایەتی دەکات و کۆنتڕۆڵی کۆمەڵێک شوێنی سوریایان کردووە.

جەنگی ناوخۆی سوریا کە نزیک دەبێتەوە لە ساڵی هەشتەمی بۆتە هۆی کوژرانی سەدان هەزاران کەس و زیاتر لە 11 ملیۆن هاوڵاتی بێ ماڵ و حاڵ کردووە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانیان لێدەکرێت زۆر کات ویستوویانە خۆیان بەدووربگرن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سوریادا کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدا کە هەردوو لایان لەدژی دوژمنە هاوبەشەکەیان " داعش " دەجەنگان.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دانا وایت وتی هێرشەکانی هاوپەیمانان تەنها بەرگرین.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا دانا وایت وتی " هەوڵ نادەین کێشە لەگەڵ ڕژێمی سوریادا دروست بکەین."

هێزەکانی هاوپەیمانان وتیان هێرشەکە لە دووری هەشت کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕاتەوە بووە کە هێڵێکی جیاکەرەوەیە لە خشام بۆ ئەوەی پێکدادانی تێدا ڕوونەدات و شارۆچکەیەکە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەیرئەلزورەوە.

بەرپرسێکی ئەمەریکی وتی بە ماوەیەکی زۆر پێش ئەوەی هێرشە بکرێت و تێک بشکێنرێت هێزەکانی هاوپەیمانان ڕوسیایان ئاگادار کردۆتەوە سەبارەت بە بوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەکەدا.

وتیشی " بەرپرسانی هاوپەیمانان لە پەیوەندییەکی بەردەوامدابوون لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکانیاندا پێش ئەوەی هێرشەکە تێک بشکێنرێت."

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا و ڕوسیا بەبەردەوامی هەوڵدەدەن ڕووبەڕووبوونەوە لە ڕۆژهەڵاتی سوریادا ڕوونەدات تاوەکو ناچار نەبن پێکدادان ڕوونەدات لەنێوانیاندا.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا وتی هێزەکانی حکومەتی سوریا خەریکی کاری چاودێری خۆیان بوون لە کاتێکدا کە هێرش کراوەتە سەریان و پێشتر لەگەڵ ڕوسیادا هەماهەنگیان نەبووە سەبارەت بە چالاکییەکانیان.

هەروەها وتیشی ئەم ڕووداوە دەریدەخات کە ئامانجی ئەمەریکا لە سوریا بەرەنگاربوونەوەی داعش نیە و هەوڵدانە بۆ دەست بەسەراگرتنی سەرچاوە داراییەکانی سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

9/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان