فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و هەروەها ترسی ناوەندە ئەمنییەکان لە هاتنە ئارای هەرچەشنە ئەگەرێک وەکوو خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین ، ناوەندە ئەمنیەتییەکان ڕێگەوشوێنی توندی ئەمنیەتییان لە کوردستان گرتووتەبەر.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بۆکانەوە بەدەستمان گەیشتووە، شەوی ڕابردوو لە چەند شوێنی بەرچاو و قەرەباڵغی ئەوشارە کۆڵەکەی دوازدە میترییان چەقاندوەو کامێرایەکی پیشکەوتووی چاوەدێرییان لێ‌هەڵواسیوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کامێرایە ڕاستەوخۆ لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە کۆنترۆڵ دەکرێ و بۆ ئەوەیە هەرچەشنە جموجۆڵی خەڵک لە شاری بۆکان ، بەتایبەتی لە بەرەبەری رۆژی ٢٢ی ڕێبەندان بخەنە ژێر چاوەدێرییەوە.
جێی وەبیرهێنانەوەی ماوەیەک لەمەو پێش فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای سنەش، لە ڕاگەیاندراوێکی بەربڵاو، هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەتی سەبارەت بە چۆنیەتی رووبەروو بوونەوە لە گەڵ هەرچەشنە ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆپێشاندان وریا کردەوە

9/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان