فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێی لێکۆڵینەوە و ڕاپرسییەک کە لە لایەن خودی ڕێژیمی ئێرانەوە ئەنجام دراوە، ٧٥ لەسەدی بەشداربووان لەو ڕاپرسییە لە بارودۆخی وڵاتەکەیان ناڕازین.

ئاکامی بەدواداچوون و لێپرسینەوەی ناوەندێکی سەربە ڕێژیمی ئێران، لە هۆکاری ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ئەمساڵدا ئەوەیە، کە ٧٥ لەسەدی بەشداربووان لەو ڕاپرسییە لە بارودۆخی ئابووری و سیاسی لە نێوخۆی ئێراندا ڕازی نین.

ئەو ڕاپرسییە لە لایەن ناوەندی وەرگرتنی بیروڕای قوتابییانی ئێران (ئیسپا)وە ئەنجام دراوە، ئاکامی ڕاپرسییەکە لە کۆبوونەوەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیکی سەرکۆماری باس کراوە، کە لەو کۆبوونەوەیەدا ڕاوێژکاری سەرکۆمار و کۆمەڵێک لە ئابووریزانان و کۆمەڵناسان بەشدار بوون.

ئەو ڕاپرسییە لە نێوان ٤ هەزار و ٤٩٩ کەسی سەروی تەمەن ١٨ ساڵ، لە ١١ پارێزگای ئێران ئەمجام دراوە و سەبارەت بە ئاکام و زانیارییەکانی ئەو ڕاپرسییە، محەممەد ئاقاسی، بەرپرسی ئیسپا ڕایگەیاندووە، کە نزیک بە ٧٥ لەسەدی بەشداربووان لەو ڕاپرسییە لە بارودۆخی ژیان و ئازادی لە ئێراندا ناڕازین.

ئەو ناوەندە ئاکامی ئەو ڕاپرسییەی لە پێوەندی لەگەڵ هۆکاری هاتنە سەرشەقام و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی بەفرانباری ئەمساڵی بەم شێوە ڕاگەیاندووە: "٣١ لەسەدی بەشداربووانی خۆڕسک، ٦٩ لەسەدی خراپی بارودۆخی ئابووری و بێکاری، ٣٠ لەسەد گەندەڵی ماڵی و ئیداری، ٢٠/٦ لەسەد ناعەداڵەتی، ١٣/٥ لەسەد دەستێوەردان و پاڵپشتی ڕێژیم لە وڵاتانی وەک سووریە و فلستین و ٩/٧ لەسەد نەبوونی ئازادیی ڕادەربڕین و ٢/٣ لەسەد هۆکارەکانی دیکەیە".

شایانی باسە کە بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوەندەکانی پارێزگاری لە دێموکراسی، ڕێژیمی ئێران لە ڕیزی داخراوترین ڕێژیمەکانی دونیایە و هەموو بونیاتە لێکۆڵینەوەکان و هەروەها دەنگ و ڕەنگی ئێران سەر بە ڕێژیمە و ئامارەکان و زانیارییەکان لە قازانجی ئەو ڕیژیمە ئاشکرا دەکات.

بەڵام کاتێک کە ڕاپرسییەکی خودی ڕێژیم باس لەوە دەکات، کە ٧٥ لەسەدی خەڵک لەو ڕێژیمە بێزارن، ئیتر بە سەرنجدان بەو ڕاستییەی کە لە ئێراندا نەتەوەکانی کورد، عەرەب، ئازەری، تورکەمەن و بەلووچ کە زۆرینەی حەشیمەتی ئێران پێک دێنن، زۆرترین پشکیان لە پشتگوێخران، چەوسانەوە و بەشخوراوی لەو ڕێژیمەیان بەرکەوتووە، ئەگەر ڕاپرسییەکی ئازاد یان ڕێفراندۆمێک لەژێر چاوەدێریی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراندا بەڕێوە بچێت، بە دڵنیاییەوە زۆرینەی خەڵک دەنگی "نا" بەو ڕێژیمە دەدەن و هەموو ئامار و زانیارییە چەواشەکارانەکانی ڕێژیم وە درۆ دەکەون.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان