فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

ئاژانسی کوردپا: چالاکانی مەدەنی لە کوردستان لە کارێکی سمبۆلێکدا بێزاری خۆیان سەبارەت بە بڕینەوەی حوکمی ئێعدام بۆ چالاکانی مەدەنی دەربڕی.

چالاکانی مەدەنیی کوردستان یەکەم حەرەکەتی مەدەنییان بە مەبەستی دەربڕینی بێزاری لە بەرانبەر حوکمی ئێعدام بۆ چالاکانی کورد دەستی پێ کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی ئەوانیان کردووە.

ئەو چالاکە مەدەنییانە ئەو حەرەکەتە سمبۆلێکە بە دروشمی "نە بۆ ئێعدام، بەڵی بۆ ژیان" دەست پێ کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور و ڕامین حوسێن‌پەناهیـ"یان کردووە.

لە ماوەی ڕابردوودا، لقەکانی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە کوردستان، ڕامین حوسێن‌پەناهی و هیدایەت عەبدوڵلاپوور، دوو زیندانیی سیاسیی کوردیان لە گرتووخانەکانی سنە و ورمێ بە تۆمەتی "بغی، هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی و ئەندامبوون لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ئێعدام مەحکووم کردووە.

لەم پێوەندییەدا حوسێن ئەحمەدی‌نیاز پارێزەری ئەم دوو زیندانییە سیاسییە دەڵێت: "دەرکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ئەم دوو کەسە، لەسەر داواکاریی وەزارەتی ئیتلاعات و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئەو ناوەندە ئیتلاعاتییە بووە.

بڕینەوەی حوکمی ئێعدامی بۆ نابراوان، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی چالاکان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و سیاسی لێ کەوتووتەوە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان