فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاوپەیمانەتی عەرەبی لەسەر هێرشەکان بۆ سەر تەنگەی "باب‌‌المندب" ڕایگەیاندووە، کە ئێران چەکوچۆلی پێویستی بۆ ئەو هێرشە دابین کردووە.

تورکی ئەلمالکی، وتەبێژی هاوپەیمانەتی نیزامی عەرەبی، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی فوریە ٢٠١٨ی زایینی، لە پرێسکونفڕانسێکدا باسی لەوە کردووە، کە هێرشەکەی سەر تەنگەی "باب‌المندب" لە لایەن حووسییەکانەوە، به دابین کردنی چەک و تەقەمەنی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە کراوە.

حووسییەکان به بەلەمی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر بەندەری "الحدیدە" لە تەنگەی باب‌المندب و تورکی ئەلمالکی باسی لەوە کردووە، که ئەم هێرشانە مەترسی دەخاتە سەر بەشی بازرگانی دەریایی جیهانی و هەڕەشەیەکە بۆ سەر هەموو جیهان.

ناوبراو هەورەها ئاماژەی بە هاویشتنی مووشەک لە لایەن حووسییەکانەوە بەرەو عەرەبستان کردووە و وتوویەتی: هەتا ئێستە ٩٥ مووشەکی بالستیکی بەرەو ناوەندی بەرگریی مووشەکیی عەرەبستان هاوێژراون.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان و پاشماوەی مووشەکەکان، بەڵگەکان لەسەر ئەوەن کە مووشەکەکان سازکراوی ئێرانن و زۆرجار وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت عەرەبستان هۆشداری داوە و ڕایگەیاندووە، کە ڕێژیمی ئێرانە لە ناوچەکە چەک و مووشەک دەداتە گرووپە تێرۆریستییەکان و پاڵپشتیان دەکات بۆ ناسەقامگیر کردنی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کۆمەڵگەی جیهانیش لە هەمبەر ئەو کردەوانەی ئێران بێدەنگ نەبوونە و یەکێک لە باسە سەرەکییەکانی ئەمنییەتی جیهانی و وڵاتە زلهێزەکان لە بارەی چالاکییە مووشەکییەکانی و پاڵپشتی کردنی ڕێژیمی ئێران لە تێرۆریزمە.

7/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان