تیمی دراگۆن بووتی زرێباری مەریوان، لە کێبڕکێی نێودەوڵەتی لە وڵاتی گورجستان، لە مەودای ٢٠٠ میتری پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.
کێبڕکێی نێودەوڵەتی دراگۆن بووت، ڕۆژی ١٥ی بانەمەڕ لە شاری تفلیس، پێتەختی وڵاتی گورجستان بەڕێوەچوو و تیمی دراگۆن بووتی زرێباری مەریوان لەو کێبڕکێیەدا توانی بە سەر ڕکابەرەکانیدا سەر بکەوێت.
ئەو کێبڕکێیە بە بەشداریی پێنج وڵاتی ئێران، گورجستان، ئەرمەنستان، قەتەر و فیلیپین لە ماددەی ٢٠٠ مێتری لەگەڵ یەکتردا کێبڕکێیان کرد.
ئەندامانی تیمی زرێباری مەریوان، بریتی بوون لە: فەرشید ناسری، فەرهاد ئەولیایی، ساسان مەتین، سینا سەلاحی، شاهۆ ڕەحمانی، زانا ساعدی، کەسرا ئەشرەفی، فاروق ئیسحاقی، سارۆ
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، چالاکێکی کرێکاریی بۆ ئەو ناوەندە حکوومەتییە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٥ی بانەمەڕ، ئیداری ئیتلاعاتی شاری سنە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، "نامق باباخانی"، چالاکی کرێکاریی، خەڵکی شاری سنەی بانگهێشت کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەو چالاکە کرێکارییەی بۆ "بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە شوێنی سەندیکای خەبازانی شاری سنە" گەڕاندەوە.
لەو پەیوەندییەدا، "عوسمان ئیسماعیلی"، چالاکی کرێکاریی، خەڵکی شاری سەقز، بە بارمتهی ٣٢ میلیۆن تمەنی، بۆ بەندی سەڵامەتی زیندانی شاری سەقز ڕاگوێزراوە.
ئەو چالاکە کرێکارییە پێنج ڕۆژ پێش لە ڕێورەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
جێگری ژێنراڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر ژووری ئۆپراسیۆن به بهشداریی هێزى پێشمهرگه دروست بكرێت، هێزی پێشمەرگە دەگڕێتەوە بۆ کەرکووک.
هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە زاری لیوا "قارەمان شێخ کەماڵ"، جێگری ژێنراڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاویان کردەوە: "وەزارەتی پێشمەرگە، لاڕێی نییه لە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە، بەڵام بە مەرجێک کە ژووری ئۆپراسیۆن به بهشداریی هێزى پێشمهرگه دروست بكرێت، بۆ ئەمەش پێویستە عێراق بە فەرمی داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە بکات".
ناوبراو باسی لەوەش کردووە: "بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە، هەتا ئێستا بە فەرمی وەزارەتی پێشمەرگەی ئاگادار نەکراوەتەوە، بەڵام ئێمە ئەو هەوڵەی هاوپەیمانان بۆ
"حەسەن ئەمینی" حاکم شەرعی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی لە مانگرتنی بازاڕیانی شاری بانه کرد.
حاکمی شەرعی کوردستان و مامۆستای ئایینیی پلەبەرزی سونی مەزهەبی کوردستان، له بەیاننامەیەکدا مانگرتنی بازاڕیانی شاری بانەی بە "یاسایی" وەسف کردووە و ڕایگەیاندووه: "من سەرەڕای پشتیوانی لە خەڵکی بەشەرەفی بانە و داواکارییە یاسایی و مەشروعەکانیان، بە جیددی داوا لە بەرپرسانی حکوومەتی دەکەم لەوپەڕی خاکەڕایی و نەرم و نیانیدا لەگەڵ خەڵک هەڵسوکەوت بکەن و وڵامی داواکارییەکانی خەڵک بدەنەوە".
ناوبراو لەو بەیاننامەیەدا باسی لەوە کردووە: "دەنگۆی ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە، کە داخستنی سنوورەکان و پێشگرتن لە بازاڕیانی بانە و شارە سنوورییەکانی دیکە، پشتیوانی لە دروشمی
سەرەڕای گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتنی بازاڕیانی شاری بانە، مانگرتنی بازاڕیانی ئەو شارە سنوورییە، بە بیستەمین ڕۆژی خۆی گەیشت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ هەینی ١٤ی بانەمەڕ، مانگرتنی دووکانداران و بازاڕیانی شاری بانە پێی نایە بیستەمین ڕۆژی خۆیەوە و مانگرتووان لە چاوەڕوانیی ڕێگاچارێک لە لایەن دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی بۆ کرانەوەی سنوورەکانن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری بانە، بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "حکوومەتی ئێران لە ترسی کۆبوونەوەی بازاڕیانی مانگرتوو لە شوێنە گشتییەکانی ئەو شارە، بە جێگرکردنی هێزەکانی
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی داواکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ گۆڕینی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان جێی قبوڵکردن نیە.
سەرۆک ترامپ وتی ڕەتی دەکاتەوە بەرزکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران جارێکی دیکە پەسەند بکات ئەگەر هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی هەڵە گەورەکانی ناو ڕێکەوتنە ناوەکیەکە تا 12 ی مانگی پێنج چاک نەکەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە پەیامێکدا کە لە یوتیوب بڵاوکرایەوە وتی " ئێران دووبارە دانوستان ناکاتەوە لەسەر ئەو ڕێکەوتنەی
کاسبکارێكی دیکەی کورد خەڵکی شاری پیرانشار، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر لە جێدا گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان ڕۆژی ڕابردوو، کاسبکارێکی کورد بە ناوی “تاهیر حیکمەتی” خەڵکی شاری پیرانشار کە خاوەنی چوار منداڵە لە کوێستانەکانی “قەندیل” لە سنووری ئەو شارە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.
بە پێی سەرچاوەکانی ئامار، زۆربەی کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی
هەرچەندە فشارێکی نێودەڵەتی زۆر هەبو بۆ ئازادکردنی بەڵام ئەمڕۆ دادگای ئێران ڕامین حسێن پەنای گواستەوە بۆ ژوری لەسێدارەدان.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕامین حسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی سنە نێردراوە بۆ ژووری تاکەکەسی و وابڕیارە بەرەبەیانی پێنج شەممە لە سێدارە بدرێت.
ئەمجەد حسێن پەناهی، برای ڕامین ڕایگەیاندوە "ڕامین حسێن پەناهی ئەمڕۆ گوازراوەتەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی و بەپێی بڕیاری دادگا پێش خۆرهەڵاتنی ڕۆژی پێنج شەممە لە سێدارە دەدرێت".
ئەمجەد حسێن پەناهی، ئاماژەی بەوەشداوە "پێشتر بەرواری
سێ بهرپرسی ئهمهریكی، كه نهیانویستووه ئاماژه بهناویان بكرێت، به تۆڕی میدیایی "NBC" ئهمهریكی راگهیاندووه: "ئیسرائیل لهڕێگهی فڕۆكه ئێف-15 كانیهوه پێگه سهربازییهكانی باكووری سووریایان بۆردومان كردووه".
ئهو سێ بهرپرسه ئهمهریكییه دووپاتیانكردهوه، "ئیسرائیل ئامادهكاری دهكات بۆ دهستپێكردنی شهڕی گهرم لهگهڵ ئێران، بۆ ئهو مهبهستهش ههوڵ بۆ بهدهستهێنانی هاوكاری ئهمهریكا دهدات"، ئهو بهرپرسانه ئاماژهیان به سهردانهكانی ئهم دواییهی ئهڤیگدۆر لیبرمان، وهزیری بهرگری ئیسرائیل بۆ ئهمهریكا و بهرپرسه باڵاكانی ئهمهریكا بۆ ئیسرائیل كردوه، كه مهبهست لێی بههێزكردنی ههماههنگی سهربازییه بۆ لێدانی ئێران.
وهك تۆڕی "NBC" بڵاویكردهوه، مهبهست لهو هێرشانهی ئیسرائیل بۆ سهر بنكه سهربازییهكا
ڕۆژی 3 ی مانگی پـێنج، 25 هەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانیـیە بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری. ئەم ڕۆژە لە 3 ی مانگی ساڵی 1991 لە لایەن کۆمەڵێک ڕۆژنامەوانی ئەفریکایی پـێشنیارکرا کە لە کۆبوونەوەیەکی یونسکۆ لە ویندهوکی وڵاتی نامیبیا بەشداریـیان کردبوو.
ڕۆژنامەوانەکان لە ڕاگەیاندنێکدا گوتیان" ئازادی ڕۆژنامەگەری تەنیا لە ڕێگەی زامنکردنی ژینگەیەکی ڕاگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆ دێتەدی کە تیایدا چەندان دەزگای ڕاگەیاندن بوونیان هەبێت. ئەمەش مەرجێکی پـێش وەختە بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی ڕۆژنامەوانان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، وە زامنیشبکرێت
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند سەڵاحەدین دەمیرتاش دەبێتە کاندیدی پارتەکەیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کە بڕیارە لە مانگی شەش بەڕێوەبچێت.
هەدەپە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ دەمیرتاش دەسـتپـێدەکات و لە پاشنیوەڕۆی هەینی لە هەردوو شاری ئامەد و ئستەنبوڵ ڕێپـێوانی بۆ سازدەکرێت.
بڕیارە لە 24 ی مانگی شەش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە تورکیا بەڕێوەبچێت، ئەمەش پاش ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا داوایکرد هەڵبژاردنی پـێش وەخت ئەنجام بدرێت، واتە ساڵێک و نیو بەر لە وادە ئاسایـیەکەی خۆی.
سەڵاحەدین دەمیرتاشی تەمەن 45 ساڵ لە سەرەتای مانگی
هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی خۆیەوە، لە دانیشتنی دادگاییکردنەکەی، ئامادە نەبوو.
رۆژی دووشەممە 30/4/2018 لە ئیستەنبوڵ، بەبێ ئامادەبوونی، دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سری سورەییا ئۆندەر، پەرلەمانتاری ئەنقەرەی هەدەپە، بەڕێوە چوو.
بەپێی زانیارییەکان، سەڵاحەدین دەمیرتاش بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی خۆیەوە، ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو و دادوەریش هەموو پارێزەرەکانی لە دادگا دەرکرد.
پەرلەمانتارانی هەدەپە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە دەرەوەی دادگاکەدا، پرۆسەی دادگاییەکەیان بە ”شانۆگەری“ی حکوومەتی تورکی
بەرپرسانی سەرکوتگەری ڕێژیمی ئێران، لە ترسی مانگرتنی گشتیی بازاڕیانی شاری بانه، هێزی دژە شۆڕشیان هێناوەتە ناو شار.
لە درێژەی ١٦مین ڕۆژی مانگرتنی دوکانداران و بازاڕیانی شاری بانە، دام و دەزگا نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران، بە هێنانی هێزێکی زۆر بۆ ئەو شارە، کەش و هەوای ئەو شارەیان زیاتر میلیتاریزە کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا،بنکە و دامەزراوە نیزامییەکانی ڕێژیم بە هێنانی هێزێکی زۆر لە گاردی دژە شۆڕش، کەش و هەوای نیزامییان بە سەر شاری بانەدا زاڵ کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری بانە ڕایگەیاند: "ڕێژیم بە هێنانی هێزێکی زۆر لە گاردی دژە شۆڕش بۆ شاری بانە، ئەو شارەی زیاتر ئەمنییەتیتر کردووتەوە
تهلفزیۆنێکی دهوڵهتی له رۆژی دووشهممه ووتی رێبهری رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوانباری وڵاته یهکگرتووهکانی کرد به ههوڵدان له فراوانترکردنی تهنگهژه ناوچهییهکان له رێگای هاندانی عهرهبستانی سعودی بهرههڵستی تاران بۆ روبهرووبۆنهوهی کۆماری ئیسلامی.
ئایهتوڵا عهلی خامهنهیی ووتی یهکێک له رێگاکان بۆ روبهرووبۆنهوهی ئێران هاندانی فهرمانرهوایانی نه شارهزایه له ناوچهکهدا.
ئهمهریکاییهکان له ههوڵی هاندانی عهرهبستانی سعودی دان دژ به تاران و مهبهستیشیان ئهوهیه درووستکردنی تهنگهژهی نویه له ناوچهکهدا.
قسهکانی خامهنهیی له بهرامبهر قسهکانی
میزگردی خەسارناسیی وێژەی کوردی بە بەشداری چالاکانی وێژەی کورد، لە شاری کرماشان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی شەممە ٨ی بانەمەڕ، میزگردێکی خەسارناسی لە سەر وێژەی کوردی بە بەشداری چەند کەسێک لە چالاکانی وێژەی کوردی لە ناوچەکانی کرماشان و ئیلام لە نووسینگەی حەوتوونامەی "دەنگی ئازادی" لە شاری کرماشان بەڕێوەچوو.
لەو دانیشتنەدا کە ژمارەیەک لە شاعیران و نووسران تێیدا بەشدار بوون، بەشداربووان، ڕوانگەی خۆیان لە سەر دامەزراندنی ناوەندێک یان کانوونی نووسەرانی کورد لە کرماشان وئ یلام خستە بەرباس و تاوتوێ کرد.
ئەو کۆمەڵە نووسەر و شاعیرە، بۆ ئەو کارانە پێشنیاریان کرد بە کەڵکوەرگرتن