فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

"حەسەن ئەمینی" حاکم شەرعی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی لە مانگرتنی بازاڕیانی شاری بانه کرد.

حاکمی شەرعی کوردستان و مامۆستای ئایینیی پلەبەرزی سونی مەزهەبی کوردستان، له بەیاننامەیەکدا مانگرتنی بازاڕیانی شاری بانەی بە "یاسایی" وەسف کردووە و ڕایگەیاندووه: "من سەرەڕای پشتیوانی لە خەڵکی بەشەرەفی بانە و داواکارییە یاسایی و مەشروعەکانیان، بە جیددی داوا لە بەرپرسانی حکوومەتی دەکەم لەوپەڕی خاکەڕایی و نەرم و نیانیدا لەگەڵ خەڵک هەڵسوکەوت بکەن و وڵامی داواکارییەکانی خەڵک بدەنەوە".

ناوبراو لەو بەیاننامەیەدا باسی لەوە کردووە: "دەنگۆی ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە، کە داخستنی سنوورەکان و پێشگرتن لە بازاڕیانی بانە و شارە سنوورییەکانی دیکە، پشتیوانی لە دروشمی بەکارهێنانی کاڵای نێوخۆییە. لەو پێوەندییەدا خاڵێک گرینگه، لە حاڵێکدا کە هەموو بازاڕەکانی ئێران پڕە لە کاڵای بیانی، کە بەپێی خودی قسەی بەرپرسانی حکوومەت ئەو کاڵایانەش لە سنوورە فەرمییەکانەوە هاوردە دەکرێن، بە داخستنی سنوورەکان لە چەند شاری بچووک و بێبەش کە هیچ ئیمکاناتێکی کارکردنیان تێدا نییە، هیچ گۆڕانکارییەکی پۆزەتیڤ لە ئابووریی وڵاتدا پێک نایە".

لەو بەیاننامەدا هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە: "بە داخێکی زۆرەوە ماوەی ١٨ ڕۆژه لە مانگرتنی خەڵکی موسڵمان و نیشتمانپەروەری شاری بانە تێپەڕ دەبێت، نە تەنیا هیچ وڵامێکی ڕاست و پێویست بە داواکارییە یاسایی و مەشروعەکانیان نادرێتەوە، بەڵکوو هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، کە گوشارەکان لەسەر خەڵک زیاتر دەکەن. تەنانەت هەواڵی دەسبەسەرکردنی هەندێک خەڵک و هەڕەشەی دەسبەسەرکردن هەیە! ئەوەش لە کاتێکدایە کە مانگرتنی لەم شێوەیە بۆ ویستە ڕەواکانی هاووڵاتییان دەگەڕێتەوە.

4/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان