فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هەرچەندە فشارێکی نێودەڵەتی زۆر هەبو بۆ ئازادکردنی بەڵام ئەمڕۆ دادگای ئێران ڕامین حسێن پەنای گواستەوە بۆ ژوری لەسێدارەدان.

ئەمڕۆ سێ‌شەممە ڕامین حسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی سنە نێردراوە بۆ ژووری تاکەکەسی و وابڕیارە بەرەبەیانی پێنج شەممە لە سێدارە بدرێت.
ئەمجەد حسێن پەناهی، برای ڕامین ڕایگەیاندوە "ڕامین حسێن پەناهی ئەمڕۆ گوازراوەتەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی و بەپێی بڕیاری دادگا پێش خۆرهەڵاتنی ڕۆژی پێنج شەممە لە سێدارە دەدرێت".

ئەمجەد حسێن پەناهی، ئاماژەی بەوەشداوە "پێشتر بەرواری جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ڕامین-یان پێ ڕاگەیاندووین، بەپێی ئەو بەروارە بەرەبەیانی پێنج شەممە کاتی لە سێدارەدانییەتی، ئەمڕۆش گوازراوەتەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی".

ڕامین حسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە ساڵی پار دەستگیرکرا و پاشان لەلایەن لقی سنەی دادگای "شۆڕشی ئیسلامیی"وە، بە تۆمەتی 'بەغی' واتە شەڕ لەگەڵ حکومەتی ئیسلامی، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا چەندین ڕێکخراویی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ناڕەزاییان دژی سزاکەی ڕامین پیشانداوەو داوایان لە حکومەتی ئێران کردووە، کە ئەو سزایە جێبەجێ نەکات، بەڵام تا ئێستا لەلایەن ئێرانەوە هیچ وەڵامێکی ڕەخنەگران نەدراوەتەوەو سوورن لەسەر جێبەجێکردنی سزاکە.

5/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان