بە هۆی داخرانی دوو کارگەی کانیی زێڕی زەڕشۆران لە شاری تیکاب و گەچی شاری دێهلوڕان لە پارێزگای ئیلام، ٢٥٠ کرێکار بێکار بوون.
لە کانی زێڕی زەڕشۆران لە شاری تیکاب، کە لە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانەوە داخراوە، ٢٠٠ کرێکار بێکار بوون.
لە کاتی دامەزراندنی ئەو کارگەیە خەڵکی گوندەکانی دەوروبەر بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین کۆ بوونەوە و شەڕ و کێشە هاتە پێشەوە، کە لە ئاکامی ئەو ناڕەزایەتی و تێکەڵچوونە ئەو کرێکارانە بێکار بوون.
کرێکارانی ئەو کانییە زێرە دەڵێن: پاش دەرکردنی خاوەنکاری پێشوو، (کومپانیای پەیمانکاریی گسترش راە معدن شهسوار) لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا، ئەرکی دەرهێنانی خاکی زێڕی زڕشوانی بە کومپانیای "ئاهەن ئاجین" سپێردراوە و ئەو کومپانیایەش بەردەوام کرێکارانی ناخۆجێی دامەزراندووە.
لە لایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی "رکنا" بڵاوی کردەوە، کە بە هۆی دروستکردنی گیروگرفت بۆ کارگەی گەچی شاری دێهلوڕان لە لایەن بەڕێوەبەریی کارگەکەوە، ٥٠ کرێکاری ئەو کارگەیە بێکار بوون.
بە وتەی فەرمانداری دێهلوڕان،
دوو ئەندامی هەنگی سنووریی، لە شەڕ و تێکەڵچوونێکدا، لە شاری سەردەشت کوژران.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ١١ شەوی سێشەممە ١٥ی جۆزەردان، لە ئەنجامی شەڕ و تێکەڵچوونی چەکدارانە لە سنووری شاری سەردەشت دوو کەس لە ئەندامی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بە ناوەکانی "ستوان یەکەم یووسف پیرانە و ئیستوار یەکەم مەحبووب قوربانی" کوژران.
ئەو شەڕ و تێکەڵچوونە لە هەنگی سنوورییی شاری سەردەشت لە گرووهانی بێوران، لە لایەن بورجەکی کانیسێوەوە دەستی پێ کرد و ڕاگەیەندنە حکوومەتییەکان "حیزبە کوردییەکانی
بەشێک لە بەندییە سیاسییەکانی کورد و فارس لە بەندیخانە ڕەجایی شاری کەرەج، بە نووسینی نامەیەک وێڕای مەحکوومکردنی سزای ئێعدامی ڕامین حسێن پەناهی، پاڵپشتییان لەو زیندانییە سیاسییە کردووە.
لە نامەی زیندانیانی سیاسی کە لە بەندیخانەی ڕەجایی شار ڕاگیراون دا هاتوو: ئێمە وەکوو بەشێک لە زیندانیانی سیاسی هەرچەشنە ئێعدامێک ، بە پێی هەر هەلومەرجێک بە کوشتنێکی دەوڵەتی دەزانین و خوازیاری ڕاگرتنی سزای دژە مرۆڤی ئێعدامین.
لە درێژەی نامەی بڵاو کراوی ٧ زیندانی سیاسی داوایان لە ڕای گشتی، بەتایبەتی کۆڕوکۆمەڵی نێونەتەوەیی کردوە بۆ پێشگرتن لە ئێعدامی ڕامین حسێنپەناهی هەموو هەوڵی خۆیان وەگەڕ بخەن.
لە بەشێکی دیکەی نامەی زیندانیانی سیاسی هاتووە: لە ١٠٠ساڵی رابردوو لە ئێران نەتەنیا سزای ئێعدام کەمنەبۆتەوە بەڵکوو ڕۆژبەرۆژ لە زیادبووندایەو بۆ ئەو سزایەش بەسەر بەندییە
زیندانییەکی سیاسی خەڵکی شاری مەریوان، بە هۆی پێڕانەگەیشتن بە دۆسیەکەی لە بەرانبەر کۆمیساریای پەنابەران لە وڵاتی تورکیە مانی گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی جۆزەردان، "شارام ئەلیاسی" زیندانییەکی سیاسیی کورد لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بەردەم کۆمیساریای پەنابەرەکان لە وڵاتی تورکیە مانی گرت.
ڕەزا شەریفی بۆکانی، چالاکی سیاسیی کورد و دانیشتووی وڵاتی تورکیە لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: "سەرەڕای ئەوەی کە دۆسیەی ئەو پەنابەریی ئەو زیندانییە سیاسییە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە تەئید کراوە، بەڵام ناوبراو ماوەی چوار ساڵە و نیوە لەگەڵ بنەماڵەکەی چارەنووسیان ناڕوونە".
ئەو چالاکە سیاسییە هەروەها ڕایگەیاند: "شارام ئەلیاسی چاوەڕێی وەرگرتنه، وەکوو پەنابەر لە وڵاتی سێهەم، بەڵام دۆسیەکەی ناوبراو لە لایەن بەرپرسانی "یوو ئێن"ـەوە
ئێران بهردهوامه له گرتنهوهى ئاوى ئهو رووبارانهى له سنوورى وڵاتهكهيهوه دهڕژێنه سنوورى ههرێمى كوردستان و بهو هۆيهوه له كهركووك بڕيار درا كشتوكاڵ قهدهغه بكرێت.
شارى كهركووك به رێژهى (%90) پێداويستى ئاوى خواردنهوه و كشتووكاڵ پشت به ئاوى زێى بچووك دهبهستێت، كه له بهنداوى دوكانهوه بۆى دابين دهكرێت، له ئێستاشدا به هۆى گرتنهوهى ئاوى رووبارهكه، بڕى ئهو ئاوهى دهگاته كهركووك كهميكردووه.
بهو هۆيهوه بهرپرسانى ئيدارى كهركووك بڕيارياندا ئهمساڵ چاندنى زهوييه
عەلی خامنەئی رێبەری رێژیمی کۆماری ئیسلامی وتی فەرمانی داوە ئامادەکارییەکان بکرێن بۆ زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم ئەگەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا لەناوبچێت دوای ئەوەی ئەمەریکا کشایەوە لێی.
جێی ئاماژەیە سەرلەنوێ گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەستی پێکردەوە دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کشایەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕەخنەی توندی لە ڕێکەوتنەکە گرت و وتی ڕێکەوتنەکە پڕە لە کەموکورتی.
وڵاتانی ئەوروپی ئەندام لە ڕێکەوتنەکە هەوڵدەدەن ڕێکەوتنەکە ڕزگار بکەن لەڕێی پاراستنی بازرگانیکردن لەگەڵ ئێراندا دژی سەپاندنەوەی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بۆ ئەوەی ئێران لە ڕێکەوتنەکە نەکشێتەوە.
خامنەئی وتی " دوژمنانمان هەرگیز ناتوانن پێشڕەویی
پارێزگای کرماشان، پلەی یەکەمی زۆرترین نرخی هەڵاوسانیشی بەدەست هێنا.
ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، لە نۆیترین ئاماری خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، پارێزگای کرماشان لە ئاستی دوازدە مانگەی ساڵ، لە مانگی بانەمەڕ، بەپێی پێوانەی گشتیی"نرخی هەڵاوسان و خزمەتگوزارییەکانی بەکارهێنەری بنەماڵە" لە ئاستی "٩.١٠" زیاترین هەڵاوسانی لە ئێراندا هەیە.
ئەمە لە حاڵێکدایە، کە پارێزگای کرماشان، زۆرترین نرخی بێکاریی لە ئاستی ئێراندا هەیە و بنەماڵەکانی ئەو پارێزگایە، لە کەمداهاتترین بنەماڵەکانی ئێرانن، لە لایەکی دیکەشەوە، پارێزگای کرماشان لە بواری کانگا و سەرچاوە ژێرزەوینی و ڕووزەوینییەکان و وەرزێرییەوە، لە دەوڵەمەندترین پارێزگاکانی کوردستان و ئێرانە.
پروگرامە هەڵە ئابوورییەکانی ڕێژیمی ئێران و کەمتەرخەمی و گوشارە
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێکچوونی باری تەندروستی مامۆستا جەلال مەلەکشا نووسەری بەتوانا و شاعیری شۆڕشگێڕی کورد لە رۆژی ٧ی جۆزەردان، خەمخۆرانی ئەدەبی کوردی و هۆگرانی ئەو شاعیرە دەروەستە بە پەرۆشەوە بەدواچوونیان بۆ کردو هەروەها بەشێکی بەرچاو لە چالاکان مەدەنی و قەڵەمبەدەستانی شاری سنە سەردانی “جەلال مەلەکشا”یان کرد.
دوای چەند ڕۆژ لە گەڕاندنەوەی جەلال مەلەکشا بۆ ماڵەکەی خۆی ، کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە خەوێندرابوو، لە درێژەی دیدار وسەردانی چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنیی کورد لەو شاعیرە نەتەوەییە، ئەمرۆ ١٣ی جۆزەردان ئەندامان و بەڕێوەبەرانی دامەزراوەی فەرهەنگی” زاگرۆس″ بە ئامادەبوونیان لە ماڵی مامۆستا جەلال مەلەکشا وەفاداریی خۆیانیان بە قەڵەم و هەستی ئەوشاعیرە مەزنە دووپات کردەوە.
شیاوی باسە ڕێکخراوەی “زاگرۆس” لە بواری پەروەردە و فێرکاریی
محەمەد کێلەشینی، ھونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی بورای گۆرانی و مۆسیقای فۆلکلۆریکی ناوچەی سەقز کە شوێنێکی دەوڵەمەندە لەبارەی گەنجینەی فۆلکلۆری کوردییەوە، ، پاش تەمەنێک خزمەت بە مووسیقی ڕەسەن بەھۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٢ ساڵەییدا بە یەکجاری ماڵاوایی لە ژیان کرد.
رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ٩٧ی هەتاوی محەممەد ئیبراھیمپوور، ناسراو بە (محەمەد کێلەشینی)، فۆلکلۆربێژی ناوچەی گەورەکی سەقز پاش ساڵانێک وتنەوەی گۆرانییە ڕەسەنە کوردییەکان بۆ هەمیشە سەری نایەوە.
لەو هونەرمەندە سێ ئالبۆم بە یادگاری ماوە، کە لە باخچەی مووزیکی کوردی ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ ناخی میلوودی و مووسیقی کۆنی کوردی.
پێویست بە ئاماژەیە کە کاری دابەشکردن و سەرپەرەستی ئەو سێ ئالبۆمە بەرهەمی عەلی عابدی هونەرمەندی ناسراوی شاری سەقزە.
شیاوی باسە کە هونەرمەندانی هاوچەشنی کاک محەممەد کێلەشینی
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ڕوانسەر، چالاکانی مەدەنیی ئەو شارەی خستووتە ژێر گوشارەوە، کە لە چالاکیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆ ببوێرن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ڕوانسەر گوشاری زۆرتری خستووتە سەر چالاکانی مەدەنیی ئەو شارە و هەڕەشەی لێیان کردووە، کە چیدیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکی نەکەن.
یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری ڕوانسەر لەو پەیوەندییەدا بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ڕوانسەر بە بانگهێشتی چالاکانی مەدەنیی ئەو شارە، ئەوانی خستووتە ژێر گوشارەوە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکی نەکەن.
ئەو هاووڵاتییە ڕوانسەرییە ڕای گەیاند: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ڕوانسەر
٧ یەکەی سێنفی لە شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، بە هۆی "رۆژووخواردنـ"ـەوە، داخراون.
ڕاگەیەندنەکانی حکوومەتی لە زاری فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری هەرسین بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە هەتا ئەمڕۆ، ٧ یەکەی سێنفی بە هۆی ڕۆژوو خواردنەوە، لەو شارە داخراون.
سەرهەنگ هیمەتعەلی شەکری ڕای گەیاند: بە هۆی لە بەرچاونەگرتنی هۆشداریی هێزە ئینتزامییەکان بەو کەسانی ڕۆژوو دەخۆن و یەکەکانی سێنفی، ٧ی یەکەی سێنفی ئەو شارە داخراون.
بە وتەی فەرماندە هێزە ئینتزامییەکان، یەکە داخراوە سێنفییەکان بریتین: قاوەخانەکان، ئاومیوەفرۆشییەکان و ڕیستۆرانتەکان.
داخرانی ئەو شوێنە ئاماژەپێکراوانە لە کاتێکدایە، کە حکوومەتی ئێران
شیركهتی بیناسازیی دایلیمی كورهی باشوور و جێنراڵ ئهلكتریكی ئهمریكا هاوكارییهكانی خۆیان لهگهڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگرت.
شیركهتی دایلیم ئینداستریاڵی كورهی باشوور كه ساڵی 1395 براوهی گرێبهستی 4 ساڵه به بڕی 3/2 تریلیۆن و 9/1 میلیارد دۆلار بۆ پهرهپێدانی پاڵاوگهی ئیسفههان هاتبووه ئێران به هۆی كشانهوهی ئهمریكا له بهرجام و گهڕانهوهی گهمارۆكان بۆسهر ئێران قهرارە تا كۆتایی مۆڵهتی ئهمریكا ههموو چالاكییهكانی خۆی له ئێران كۆتایی پێ بێنێ.
یهكهم گرێبهستی ئهو شیركهته له ئێران بۆ ساڵی 1353 دهگهڕێتهوه. ئهو شیركهته تا پێش ئهو گرێبهسته بۆ پهرهپێدانی پاڵاوگهی ئیسفههان به دهیان پڕۆژهی
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیلام و دانیشتووی شاری تاران، بە هۆی هەڵکردنی ڕەشەبا لە تاران و ڕووخانی دیواری ناقایم، گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە هۆی هەڵکردنی ڕەشەبا لە شاری تاران، هاووڵاتییکی کورد تەمەن ٣٦ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی نازیئابادی تاران، بە هۆی ڕووخانی دیوار، گیانی لە دەست دا.
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی ناوەندی فریاکەوتنی شاری تاران ڕای گەیاند: ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە شوێنی کارەکەی کە فەرمانبەری ئیدارەی پۆست بووە، بە هۆی ڕووخانی دیوار بریندار بووە و دواتر گیانی لە دەست داوە.
شوناسی ئەو فەرمانبەرە کوردە هەتا ئێستا ڕانەگەیەندراوە و ئەو ڕووداوە ڕۆژی چوارشەممەی حەوتووی ڕابردوو ڕووی داوە.
بە وتەی ناوبراو، بە هۆی داڕمانی و کەرەستەی قورس، ٧٥ هاووڵاتیی
چارەنووسی کچە هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری کرماشان، دوای زیاتر لە ٥ مانگ لە دەسبەسەرکرانی هێشتا ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "میترا عەلیزادە"، کچە هاووڵاتییە کورد خەڵکی شاری کرماشان، کە ڕۆژی ٨ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە، پاش پێنج مانگ و ٤ ڕۆژ چارەنووسی ناڕوونە.
میترا عەلیزادە، لە کاتی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی خەڵکی شاری کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتییەوە دەسبەسەر کراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.
ئەو کچە هاووڵاتییە کوردە لە گۆڕەپانی "ئازادی"ـی شاری کرماشان دەسبەسەر کراوە.
دەوترێ، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی عەلیزادە بۆ ئاگاداربوون لە
جەنەراڵ كەنەت ماككەنیز فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریكا، هۆشداریدایە دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا، ئەگەر بێتو هێرش بكاتە سەر شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە.
هۆشدارەكەی جەنەراڵ كەنەت ماككەنیز لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هات، ئەوەش دوای ئەوەی بەشار ئەسەد هەڕەشەی لەشەرڤانانی یەپەگە كرد، بەوەی هێرش دەكاتە سەریان.
ئەو فەرماندەی ئەمریكا رایگەیاند، كە هەر هێرشێك لەلایەن سوریاوە بۆ