فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چارەنووسی کچە هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری کرماشان، دوای زیاتر لە ٥ مانگ لە دەسبەسەرکرانی هێشتا ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "میترا عەلیزادە"، کچە هاووڵاتییە کورد خەڵکی شاری کرماشان، کە ڕۆژی ٨ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە، پاش پێنج مانگ و ٤ ڕۆژ چارەنووسی ناڕوونە.

میترا عەلیزادە، لە کاتی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی خەڵکی شاری کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتییەوە دەسبەسەر کراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.

ئەو کچە هاووڵاتییە کوردە لە گۆڕەپانی "ئازادی"ـی شاری کرماشان دەسبەسەر کراوە.

دەوترێ، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی عەلیزادە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کچەکەیان هەتا ئێستا بێ‌ئاکام بووە و هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک خۆدەبوێرن.

لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی سەر شەقام لە مانگی بەفرانبار ، لە ئێران و کوردستان سەرەڕای سەرکوتی هاووڵاتییان لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە مانگی بەفرانباری ساڵی (٩٦) بە سەدان هاووڵاتیی دەسبەسەر کران.

3/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان