بەشێک لە بەندییە سیاسییەکانی کورد و فارس لە بەندیخانە ڕەجایی شاری کەرەج، بە نووسینی نامەیەک وێڕای مەحکوومکردنی سزای ئێعدامی ڕامین حسێن پەناهی، پاڵپشتییان لەو زیندانییە سیاسییە کردووە.
لە نامەی زیندانیانی سیاسی کە لە بەندیخانەی ڕەجایی شار ڕاگیراون دا هاتوو: ئێمە وەکوو بەشێک لە زیندانیانی سیاسی هەرچەشنە ئێعدامێک ، بە پێی هەر هەلومەرجێک بە کوشتنێکی دەوڵەتی دەزانین و خوازیاری ڕاگرتنی سزای دژە مرۆڤی ئێعدامین.
لە درێژەی نامەی بڵاو کراوی ٧ زیندانی سیاسی داوایان لە ڕای گشتی، بەتایبەتی کۆڕوکۆمەڵی نێونەتەوەیی کردوە بۆ پێشگرتن لە ئێعدامی ڕامین حسێنپەناهی هەموو هەوڵی خۆیان وەگەڕ بخەن.
لە بەشێکی دیکەی نامەی زیندانیانی سیاسی هاتووە: لە ١٠٠ساڵی رابردوو لە ئێران نەتەنیا سزای ئێعدام کەمنەبۆتەوە بەڵکوو ڕۆژبەرۆژ لە زیادبووندایەو بۆ ئەو سزایەش بەسەر بەندییە سیاسییەکان سەپاوە و دوایین نموونەش سزای ئێعدام بۆ “ڕامین حسێن پەناهی”یە.
جێیئاماژەیە ئەو نامەیە لە لایەن ٧ زیندانی سیاسی بە ناوەکانی
است ” سەعید ماسووری”، “زانیار مرادی”، “سەعید شیرزاد”، “ئارەش سادقی”، “پەیام شەکیبا”، “لوقمان مرادی” و “مەجید ئەسەی” واژۆ کراوە .
شیاوی باسە ڕامێن حسێن پەناهی بەند کراوی سیاسیی کورد کە لە ژێر سزای ئێعدام دایە، بڕیارە دوای مانگی ڕەمەزان ئەو سزایە جێبەجێ بکرێ و ئەمەش نیگەرانی چالاکانی مەدەنی وسیاسی لێکەوتووتەوە.
5/6/2018