فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوو ئەندامی هەنگی سنووریی، لە شەڕ و تێکەڵچوونێکدا، لە شاری سەردەشت کوژران.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ١١ شەوی سێشەممە ١٥ی جۆزەردان، لە ئەنجامی شەڕ و تێکەڵچوونی چەکدارانە لە سنووری شاری سەردەشت دوو کەس لە ئەندامی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بە ناوەکانی "ستوان یەکەم یووسف پیرانە و ئیستوار یەکەم مەحبووب قوربانی" کوژران.

ئەو شەڕ و تێکەڵچوونە لە هەنگی سنوورییی شاری سەردەشت لە گرووهانی بێوران، لە لایەن بورجەکی کانی‌سێوەوە دەستی پێ کرد و ڕاگەیەندنە حکوومەتییەکان "حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێرانیان" بە هۆکاری دەستپێکردنی ئەو شەڕ و تێکەڵچوونە زانیوە.

هەتا ئێستە هیچ کام لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیۆنی حکوومەتی ئێران، بەرپرسایەتی ئەو شەڕ و تێکەڵچوونەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

لە لایەکی دیکە و لە هەمان کاتدا، شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و کەسانی نەناسرا لە "دەرەتفێ" سەر بە بەخشی پاوە ڕووی داوە و کەسانی نەناسرا تەقەیان لە پایگای هێزەکانی سپای پاسداران کردووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە وەردەکارییەکانی ئەو شەڕ و تێکەڵچوونە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ڕۆژی هەینی ٧ی بانەمەڕ، شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و کەسانێکی نەناسراو لە شاری نەسوودیش ڕووی دا و لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا، ئەندامێکی خۆجێی سپا بە ناوی "عەلیڕەزا ڕەفیعی" بریندار بووه و سەربازێکیش بە ناوی "کامران قادرپوور" خەڵکی گوندی "بایین دەڕە"ی شاری مەهاباد کوژرا.

7/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان