فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە هۆی داخرانی دوو کارگەی کانیی زێڕی زەڕشۆران لە شاری تیکاب و گەچی شاری دێهلوڕان لە پارێزگای ئیلام، ٢٥٠ کرێکار بێکار بوون.

لە کانی زێڕی زەڕشۆران لە شاری تیکاب، کە لە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانەوە داخراوە، ٢٠٠ کرێکار بێکار بوون.

لە کاتی دامەزراندنی ئەو کارگەیە خەڵکی گوندەکانی دەوروبەر بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین کۆ بوونەوە و شەڕ و کێشە هاتە پێشەوە، کە لە ئاکامی ئەو ناڕەزایەتی و تێکەڵچوونە ئەو کرێکارانە بێکار بوون.

کرێکارانی ئەو کانییە زێرە دەڵێن: پاش دەرکردنی خاوەنکاری پێشوو، (کومپانیای پەیمانکاریی گسترش راە معدن شهسوار) لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا، ئەرکی دەرهێنانی خاکی زێڕی زڕشوانی بە کومپانیای "ئاهەن ئاجین" سپێردراوە و ئەو کومپانیایەش بەردەوام کرێکارانی ناخۆجێی دامەزراندووە.

لە لایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی "رکنا" بڵاوی کردەوە، کە بە هۆی دروستکردنی گیروگرفت بۆ کارگەی گەچی شاری دێهلوڕان لە لایەن بەڕێوەبەریی کارگەکەوە، ٥٠ کرێکاری ئەو کارگەیە بێکار بوون.

بە وتەی فەرمانداری دێهلوڕان، یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی ئەو کارگەیە نەبوونی پارەیە.

بەرێوەبەری کارگەی گەچی جەواهیری جنووبی شاری دێهلوڕان، داخرانی ئەو کارگەیەی بۆ مەندی ئابووری، هەڵاوسان و نەبوونی نرخی دیاریکراو گەڕاندەوە.

بە وتەی سەفا ئازادبەخت، پشتگوێخرانی کێشەکانی ئەو کارگەی گەچە لە لایەن بەرپرسانی ئوستانییەوە، داخرانی بازاڕچەکانی شاری مێهران و کێشەی گواستنەوە، بە هۆکاری مەندبوونی ئەو کارگەیەی زانی.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: ئەو کارگەیە هەلی کاری بۆ ٥٠ کەس بە شێوی ڕاستەوخۆ و ٥٠٠ کەسی دیکە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ڕەخساندبوو.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە هۆی هەڵاوسانی ئابووری، هێندێک لە کارگەکانی ئێران داخراون و داخرانی کارگەکانیش دەرکردن و بێکاری کرێکارانی بە دواوە بووە، کە نائەمنیی کاری کرێکارانی لێ کەوتووەتەوە.

7/6/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان