دوو چالاکی فەرهەنگیی کورد لە زیندانی دێزڵاوای شاری کرماشان لە سەر مانگرتنەکەیان بەردەوامن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەندازیار "مستەفا باقری ئاشنا" دانیشتووی شاری کەنگاوەر و ئەندامی نیزامی ئەندازیارانی کرماشان و سەید "ئەردەشێر مووسەوی" خەڵکی شاری کرماشان کارناسی زانستی سیاسی، بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان لە بەندی سێی زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان، درێژە بە مانگرتنەکەی خۆیان دەدەن.
ئەو دوو چالاکە فەرهەنگییە کورده لە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ، سەبارەت بە "بێبەری لە خەدەماتی دەرمانی "بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو بارودۆخە، لە زیندانی دێزڵاوای شاری کرماشان مانیان لە خواردن گرتووە.
ئەو دوو چالاکە فەرهەنگییە، پاش مانگرتن لە خواردن تووشی دابەزینی کێشی لەش بوونە و هەتا ئێستا بەرپرسانی زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان هیچ هەوڵێکیان
هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە، چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی "موسلیم سوبحانی" خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو چالاکە ژینگەپارێزیە ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
ئەو چالاکە ژینگەپارێزیە پاش دەسبەسەرکرانی
دوو کۆمپانیای فڕۆکەوانیی "بریتیش ئەیرویز"ی بەریتانی و کۆمپانیای "KLM"ی هۆڵەندی ئاشکرایان کردووە کە گەشتەکانی خۆیان بۆ ئێران ڕاگرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/8/23 بەرپرسانی کۆمپانیای "بریتیش ئەیرویز" لە وەڵامی تۆڕی میدیایی (BBC)یدا لەبارەی ڕاگرتی گەشتەکانی بۆ ئێران گوتی: "بەو پێیەی چالاکیمان لە ڕێگای نێوان لەندەن بۆ تاران ئێستا هیچ پاساوێکی ئابووریی نییە، بەڵام گەشتەکانمان ڕاگرتووە" و ئەو کۆمپانیایە سەرەڕای داوای لێبوردن لەو گەشتیار و موسافیرانەی کە بلیتی تاران لەندەنیان گرتووە دەڵێت بۆ گواستنەوەی ئەو گەشتانە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە لە گفتوگۆ دان.
هاوکات کۆمپانیای پاشایەتیی (KLM)ی هۆڵەندی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە: "لە ڕێکەوتی 24ی سیپتەمبەرەوە گەشتەکانی ئەو کۆمپانیایە بۆ تاران ڕادەگیرێن
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، نزیکەی 500 گوندی سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن ناوەند و دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە دانیشتوانی چۆڵ کراوە و بە بیانووی ئەمنی ڕێگە نادەن هاووڵاتیان بگەرێنەوە گوندەکانیان.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی (تەسنیم) ی سەر بە سوپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە، نزیکەی 500 گوند لە دەوروبەری شار و شارۆچکەکانی کرماشان لەلایەن حکوومەتەوە بە بیانووی جۆراوجۆری ئەمنی و بەهۆی کاریگەریی شەڕی ئێران
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتێر سەدان پەیجی ئێران و ڕووسیەیان بە هۆی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی ئامریکا سڕیوەتەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی شیرکەتی ئەمنییەتیی "فایر ئای" لەسەر پڕۆپاگاندای لایەنگرانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، فەیسبووک و تویتێر ئەمڕۆ ڕایانگەیاندووە، سەدان پەیجی ئێرانی و ڕووسیە، کە کاریگەریان لەسەر هەڵبژاردنی ئامریکادا هەبووە، ڕەش کراونەتەوە.
فەیس بووک ٦٥٢ پەیج و گرووپی تەبلیغاتی کە بە دژی ئیسرائیل، عەرەبستان و پاڵپشتی لە ڕێککەوتننامەی ناوکی ڕێژیمی ئێران چالاکیان کردووە، داخستووە. هەروەها تویتێریش
لە ماوی چەند رۆژی ڕابردوودا، لە شارەکانی بۆکان و کامیاران دوو لاو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
رۆژی سێشەممە ٣ی گەلاوێژ چالاکێکی مەدەنی بەناوی ئومێد ئەسەدی خەڵکی کامیاران بە هۆکاری ناروون لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراوەو، لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
بە پێی هەواڵێکی دیکە ئەنوەر ئەشتەری خەڵکی ئاوایی “چواردیوار”ی بۆکان
لە یەکەم کۆبوونەوەی دادگای ئامریکا کە رۆژی سێشەممە ٣٠ گەلاوێژ بۆ شارۆمەندێکی ٥٩ ساڵەی ئێرانی بەناوی مەجید قوربانی کە بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ دەوڵەتی تاران، لە واشنگتۆن دەسبەسەکراوە، قازی ئەو دادگایە داوای “ئازادی کاتی” ئەو تاوانبارەی ڕەت کردەوە.
رۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژ وەزارەتی دادگوستەری ئامریکا ئاشکرای کرد کە دووکەس بە ناوەکانی مەجید قوربانی و ئەحمەدڕەزا محەممەدی کە نیشتەجێ ئامریکان، بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەرکراون.
ئەو دووکەسە هەوڵیانداوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی لە سەر ناوەندێکی تایبەت بە جوولەکەکان و، هەروەها ئەندامانی ئۆپۆزسیونی ئێرانی لە ئامریکا.
لە یەکەم کۆبوونەوەی دادگای کردنی یەکێک لەو دوو سیخوڕە ئێرانییە، کە بە سەرۆکایەتی قازی مایکل هارڤی بەڕێوچوو، داوای ئازادی کاتی مەجید قوربانی رەت کرایەوەو
هێزە ئینتزامییەکان لە شاری کرماشان، ماشینی کەسیی هاووڵاتییەکیان دایەبەر دەسڕێژ و لە ئاکامدا کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکە بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، سێ هاووڵاتیی کورد، لە شاری کرماشان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵ کوژرا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.
شوناسی ئەو لاوە کوژراوە بە ناوی "مەجید یەعقووبنیا" تەمەن ٢٣ ساڵ و دوو کەسە بریندارەکەش بە ناوەکانی "میلاد پەلەنگی و معیاد شاوەیسی" ڕاگەیەندراوە.
مەجید یەعقووبنیا
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری تەقەی
ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی مافی مرۆڤی کورد دانیشتووی شاری سنە، بانگهێشتی دادگوستەری ئەو شارە کرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، ئیجلال قەوامی، ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی مافی مرۆڤی کورد، بانگهێشتی لقی دووی لێپرسینەوەی دادگوستەری شاری سنە کرا.
ئەم چالاکەی مافی مرۆڤە، لە لاپەڕەی تویتێری شەخسی خۆیدا نووسیوویەتی:" سەبارەت به دۆسیەی نوێ بانگهێشتی دادگا کراوم و دەبێ لە ماوەی پێنج ڕۆژی دیکەدا لە لقی دووی لێپرسینەوە ئامادە بم".
ئیجلال قەوامی ٢٧ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لقی چوار دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام، وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیەنەکانی دژبەری نیزام و
رۆژی سێ شەممە ٢٣ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی مەهاباد بە ناوی ئیسماعیل عەزیزی، ٣٣ ساڵ تەمەن، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی رژیم لە سنووری کانی زەردی سەردەشت گیانی لە دەستداوە.
بەداخەوە مردن و بریندار بوونی کۆڵبەر لە سەر سنوورەکانی کوردستان بووە بە هەواڵێک کە رۆژانە دووبارە دەبێتەوە. خەڵکی کوردستان و ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە هۆی نەبوونی
بە پێی میدیای فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاکامی دەرگیری و تێکهەڵچوونێکی قورسی نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و، پۆلێک پێشمەرگەی حدکا لە ناوچەی شنۆ، ٦ پێشمەرگەی ئەو حیزبە شەهید کراون .
شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی گەلاوێژ، کاتژمێر ١ی سەرلەبەیانی پۆلێکی پێشمەرگەی حدکا لە ناوچە شاخوییەکانی شنۆ کەوتوونەتە کەمینی هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران و، دوای دەرگیری و تێکهەڵچوون چوار پێشمەرگە بەناوەکانی عەبدولسەلام عەبدی، سلێمان محەممەدزادە، عەبدولواحید سوهرابی و ئیسماعیل ئێران مەنش ، گیانیان لە دەست داوەو هەروەها دوو پێشمەرگەی دیکەش بەناوەکانی عوسمان رەحمانی و مێهران تەهاپوور، پێوەستبوون بە کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە.
هەر بەپێی سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی حدکا ، دەگوترێ لە هێزەکانی رێژیم چەندین کوژرا و بریندار هەیە، بەڵام تائێستا راگەیاندنەکانی ئێران هیچ زانیارییەکیان لەو بارەوە بڵاو نەکردوتەوە.
راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی
١٢ کۆڵبەری کورد، کە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان و گوزەرانی بنەماڵەکەیان، ڕوویان لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت کردبوو، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابردوو ٢٠ی گەلاوێژ، هێزە نیزامییەکانی جێگر لە پایگای بێوران، ١٢ کۆڵبەری کوردی خەڵکی گوندەکانی شاری سەردەشتیان دەسبەسەر کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەو ١٢ کۆڵبەرە کوردە، لە نزیک گوندی "بێوران"، لە لایەن هێزە نیزامییەکان
مهحموود ئهحمهدینهژاد، سهرۆك كۆماری پێشووی ئێران، له گرتهیهكی ڤیدیۆییدا داوای دهست له كاركێشانهوهی حهسهن رۆحانی، سهرۆك كۆماری ئێستای ئێران دهكات.
ماوهیهكه كێشه ناوخۆییهكانی ئێران بههۆی گهمارۆ و سزا ئابوورییهكانی ئهمهریكاوه، زیاتر تهشهنهیان كردووه و ئیستاش ململانێكان لهسهر ئاستی ناوخۆ و دهرهوهی ئهو وڵاته، توندتر بوونه.
ئهحمهدینهژاد لهو گرته ڤیدیۆییهدا، كه لهسهر وێبسایتی فهرمی خۆی بڵاویكردووهتهوه، رهخنهی توند له رۆحانی دهگرێت و به بهرپرسی یهكهمی دۆخی ئیستای ئێران له قهڵهمی دهدات.
سهرۆكی پێشووی ئێران، ئهوهشی راگهیاندووه، گهلی
تادێت لیرەی توركی و تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی زیاتر دادەبەزێت، گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێرانیش دەڵێ، لە پاڵ توركیادان دژی سزاكانی ئهمەریكا.
بههرام قاسمی، گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران له لێدوانێكیدا بۆ تهلهڤزیۆنی فەرمی دهوڵهتی ئێران رایگەیاند: "توركیا و گهلی تورك دهتوانن سهركهوتووبن بهرامبهر ئهو گوشارانهی له دهرهوهی كۆنترۆڵ دهكرێن. له پاڵ توركیاداین دژ به سزاكانی ئهمەریكا".
گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران گوتیشی: "ئیرادهی گهلان ناتواندرێت بهههڕهشه و ستهم بگۆڕدرێت".
ئاماژەی بەوەشدا، كه دهوڵهتانی دیكهی دراوسێی ئێران پێویسته ههست
لایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، گروپێکی میلیشیای شیعیی سەر بە ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە کە کاری بۆ کودەتا بەسەر حکوومەتی بەحرەیندا کردووە.
دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە راگەیندراوێکیدا، قاسم عەبداڵلە عەلی ئەحمەد ناسراوە بە قاسم ئەلموئمین، سەرۆکی رێکخراوی سەرایا ئەلعەشتار، بە تۆمەتی"ناونووسکردنی تیرۆرستان، ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی و دروستکردنی هەڕەشە بۆ وڵاتی بەحرەین" خستە لیستی تیرۆرەوە.
پێشتر چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئەمەریکا ئەو رێکخراوەیان خستبوە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، سەرۆکی ئەو رێکخراوە