فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئینتزامییەکان لە شاری کرماشان، ماشینی کەسیی هاووڵاتییەکیان دایەبەر دەسڕێژ و لە ئاکامدا کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکە بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، سێ هاووڵاتیی کورد، لە شاری کرماشان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵ کوژرا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.

شوناسی ئەو لاوە کوژراوە بە ناوی "مەجید یەعقووبنیا" تەمەن ٢٣ ساڵ و دوو کەسە بریندارەکەش بە ناوەکانی "میلاد پەلەنگی و معیاد شاوەیسی" ڕاگەیەندراوە.

مەجید یەعقووبنیا
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لە ماشینی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە ڕانەگەیەندراوە.

دەوتری، بارودۆخی تەندروستیی یەکێک لە برینداربووەکان نالەبارە و لە نەخۆشخانەی ئەو شارە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

پێشتر محەممەدساڵح نیکبەخت، مافناس و پارێزەری کورد بە ئاژانسی کوردپا، سەبارەت بە تەقەکردن لە هاووڵاتییانی مەدەنیی کوردستان، ڕایگەیاندبوو: مەخابن هەنووکە مەئموورانی نیزامی و ئینتزامیی لە دادگاکان بە بیانوو و پاساوی ئەوەی کە؛ سەرەتا هۆشداری دەدەین، دواتر کەسی تاوانبار ئاگادار دەکەینەوە و تەنانەت تەقەی هەوایی دەکەین، خۆیان لەو ڕووداوەدا دەرباز دەکەن".

22/8/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان