فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە پێی میدیای فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاکامی دەرگیری و تێکهەڵچوونێکی قورسی نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و، پۆلێک پێشمەرگەی حدکا لە ناوچەی شنۆ، ٦ پێشمەرگەی ئەو حیزبە شەهید کراون .
شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی گەلاوێژ، کاتژمێر ١ی سەرلەبەیانی پۆلێکی پێشمەرگەی حدکا لە ناوچە شاخوییەکانی شنۆ کەوتوونەتە کەمینی هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران و، دوای دەرگیری و تێکهەڵچوون چوار پێشمەرگە بەناوەکانی عەبدولسەلام عەبدی، سلێمان محەممەدزادە، عەبدولواحید سوهرابی و ئیسماعیل ئێران مەنش ، گیانیان لە دەست داوەو هەروەها دوو پێشمەرگەی دیکەش بەناوەکانی عوسمان رەحمانی و مێهران تەهاپوور، پێوەست‌بوون بە کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە.
هەر بەپێی سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی حدکا ، دەگوترێ لە هێزەکانی رێژیم چەندین کوژرا و بریندار هەیە، بەڵام تائێستا راگەیاندنەکانی ئێران هیچ زانیارییەکیان لەو بارەوە بڵاو نەکردوتەوە.
راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کوردستان، لەگەڵ سەرجەم کەسوکارو بنەماڵەو هاوسەنگەرانی ئەو پۆلە شەهیدە هاوخەمی دەردەبڕێ و، خۆی لە خەمیان بە شەریک وبەشدار دەزانێ.
سەنگەری خەباتیان ئاوەدان.

15/8/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان