فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوو کۆمپانیای فڕۆکەوانیی "بریتیش ئەیرویز"ی بەریتانی و کۆمپانیای "KLM"ی هۆڵەندی ئاشکرایان کردووە کە گەشتەکانی خۆیان بۆ ئێران ڕاگرتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/8/23 بەرپرسانی کۆمپانیای "بریتیش ئەیرویز" لە وەڵامی تۆڕی میدیایی (BBC)یدا لەبارەی ڕاگرتی گەشتەکانی بۆ ئێران گوتی: "بەو پێیەی چالاکیمان لە ڕێگای نێوان لەندەن بۆ تاران ئێستا هیچ پاساوێکی ئابووریی نییە، بەڵام گەشتەکانمان ڕاگرتووە" و ئەو کۆمپانیایە سەرەڕای داوای لێبوردن لەو گەشتیار و موسافیرانەی کە بلیتی تاران لەندەنیان گرتووە دەڵێت بۆ گواستنەوەی ئەو گەشتانە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە لە گفتوگۆ دان.

هاوکات کۆمپانیای پاشایەتیی (KLM)ی هۆڵەندی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە: "لە ڕێکەوتی 24ی سیپتەمبەرەوە گەشتەکانی ئەو کۆمپانیایە بۆ تاران ڕادەگیرێن و هۆکارەکەشی بۆ پرسی ئابووری گەڕاندووەتەوە و داوای لەو کەسانە کردووە کە کە بۆ ئەو ڕێکەوتە بلیتیان بڕیوە، بە بێ بەرانبەر گەشتەکەیان بۆ کۆمپانیایەکی دیکە دەگوازرێتەوە، یان دەتوانن داوای پارەکەیان بکەنەوە".

پاش چڕتربوونەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، یەک لەو کەرتانەی کە زەرەمەند بووە، کەرتی فڕۆکەوانی بووە و هەتا ئێستا چەندین کۆمپانیای گەورەی فڕۆکەوانی و گەشتیاری چالاکییەکانیان لە ئێران ڕاگرتووە.

25/8/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان