فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی مافی مرۆڤی کورد دانیشتووی شاری سنە، بانگهێشتی دادگوستەری ئەو شارە کرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، ئیجلال قەوامی، ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی مافی مرۆڤی کورد، بانگهێشتی لقی دووی لێپرسینەوەی دادگوستەری شاری سنە کرا.

ئەم چالاکەی مافی مرۆڤە، لە لاپەڕەی تویتێری شەخسی خۆیدا نووسیوویەتی:" سەبارەت به دۆسیەی نوێ بانگهێشتی دادگا کراوم و دەبێ لە ماوەی پێنج ڕۆژی دیکەدا لە لقی دووی لێپرسینەوە ئامادە بم".

ئیجلال قەوامی ٢٧ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لقی چوار دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام، وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیەنەکانی دژبەری نیزام و بڵاوکردنەوەی گوتاری پێچەوانەی ڕاستییەکان و بێڕێزی بە سپای پاسداران" دادگایی دەکرێت.

ئیجلال قەوامی، چالاکییە ڕۆژنامەوانییەکانی خۆی لە ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوییەوە لە ڕۆژنامەی ئێران دەست پێکردووە، لە ئێستادا وەکوو ڕۆژنامەوانێکی ناسراو لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا بە ئەژمار دێت.

١٥/٨/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان