فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، نزیکەی 500 گوندی سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن ناوەند و دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە دانیشتوانی چۆڵ کراوە و بە بیانووی ئەمنی ڕێگە نادەن هاووڵاتیان بگەرێنەوە گوندەکانیان.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی (تەسنیم) ی سەر بە سوپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە، نزیکەی 500 گوند لە دەوروبەری شار و شارۆچکەکانی کرماشان لەلایەن حکوومەتەوە بە بیانووی جۆراوجۆری ئەمنی و بەهۆی کاریگەریی شەڕی ئێران و عێراق لە هاووڵاتیان کورد چۆڵ کراون و ئەو گوندانە کە زیاتر لە ١٠ هەتا ١٥ کیلۆمەتریی سنوورەکانن، ڕێگە نادرێ هاووڵاتیان دووبارە ئاوەدانیان بکەنەوە.

لە ماوەی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقدا، کرماشان یەکێک لەو پارێزگایانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە کە خەسارێکی زۆری مادی و گیانی و سروشتی لێ کەوتووەتەوە و زیاتر لە 12 هەزار هاووڵاتیی کورد لەو پاریزگایە بوونەتە قوربانی و شاری سەرپێڵ‌زەهاو گوندەکانی دەوروبەریشی لەلایەن حکوومەتی ڕووخاوی بەعسەوە داگیر کرا.

بەو بۆنەوە بەشێک لە شارە سنوورییەکان و بەتایبەت گوندەکان بوونەتە وێرانە و کەلاوە و پاش سێ دەیە لە کۆتایی شەڕ، بەڵام هێشتا هەنگاوێکی جیدی بۆ ئاوەدانەکردنەوەیان هەڵنەگیراوە.

٢٢/٨/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان