تادێت لیرەی توركی و تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی زیاتر دادەبەزێت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش دەڵێ، لە پاڵ توركیادان دژی سزاكانی ئه‌مەریكا.
به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی فەرمی ده‌وڵه‌تی ئێران رایگەیاند: "توركیا و گه‌لی تورك ده‌توانن سه‌ركه‌وتووبن به‌رامبه‌ر ئه‌و گوشارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵ ده‌كرێن. له پاڵ توركیاداین دژ به سزاكانی ئه‌مەریكا".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی: "ئیراده‌ی گه‌لان ناتواندرێت به‌هه‌ڕه‌شه و سته‌م بگۆڕدرێت".
ئاماژەی بەوەشدا، كه ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی دراوسێی ئێران پێویسته هه‌ست به‌وه بكه‌ن ئێران له‌پاڵیاندایه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر هاریكاری نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه كرده‌وه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، به هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر دوو وه‌زيرى توركيادا، ليره‌ى توركى به‌هاى خۆى له ده‌ستدا و به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو به‌هاى ئابوورى دابه‌زى.
گرژى له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكا، دواى ئه‌وه هات، كه ئه‌نقه‌ره قه‌شه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى به تۆمه‌تى هاوكاريكردنى تيرۆر و هه‌بوونى په‌يوه‌ندىی به گرووپه تيرۆريستييه‌كانه‌وه ده‌ستگيركرد.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، به هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر دوو وه‌زيرى توركيادا، ليره‌ى توركى به‌هاى خۆى له ده‌ستدا و به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو به‌هاى ئابوورى دابه‌زى.
گرژى له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكا، دواى ئه‌وه هات، كه ئه‌نقه‌ره قه‌شه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى به تۆمه‌تى هاوكاريكردنى تيرۆر و هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به گرووپه تيرۆريستييه‌كانه‌وه ده‌ستگيركرد.
ئێران ھاوشێوەی توركیا بەھۆی گەمارۆكانی ئەمەریكا بەھای پارەی رۆژ دوای رۆژ زیاتر دادەبەزێت و دۆخی ئابووری وڵاتەكە و ژیانی خەڵكەكە بەرەوخراپتر دەچێت، ئەوەی ئێستا تاران و ئەنقەرە كۆدەكاتەوە گەمارۆكانە ئەمەریكایە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، رۆژی 7 تەمووزی 2018 واژووی لەسەر سزا خستنەسەر ئێران كرد و رۆژی دواتر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا لە رۆژی سێشه‌ممه 7/8/2018 چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كە ژماره‌یه‌ك كه‌رتی ئابووری و ژیاریی ئێران ده‌گرێته‌وه‌و مامه‌ڵه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران كۆتوبه‌ند ده‌كات و تا دروستبوونی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت درێژە ده‌كێشێت.
12/8/2018