فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوو چالاکی فەرهەنگیی کورد لە زیندانی دێزڵاوای شاری کرماشان لە سەر مانگرتنەکەیان بەردەوامن.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەندازیار "مستەفا باقری ئاشنا" دانیشتووی شاری کەنگاوەر و ئەندامی نیزامی ئەندازیارانی کرماشان و سەید "ئەردەشێر مووسەوی" خەڵکی شاری کرماشان کارناسی زانستی سیاسی، بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان لە بەندی سێی زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان، درێژە بە مانگرتنەکەی خۆیان دەدەن.

ئەو دوو چالاکە فەرهەنگییە کورده لە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ، سەبارەت بە "بێبەری لە خەدەماتی دەرمانی "بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو بارودۆخە، لە زیندانی دێزڵاوای شاری کرماشان مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەو دوو چالاکە فەرهەنگییە، پاش مانگرتن لە خواردن تووشی دابەزینی کێشی لەش بوونە و هەتا ئێستا بەرپرسانی زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان هیچ هەوڵێکیان بۆ پێڕاگەیشتن بە داواکاریی ئەو دوو زیندانییە کوردە نەداوە.
دادستانی شاری کرماشان لەگەڵ دانانی بارمتە بۆ ئازادکرانی ئەو دوو چالاکە فەرهەنگییە ناڕەزایەتی دەربڕیووە.

شەوی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕ، ئەندازیار "مستەفا باقری ئاشنا" دانیشتووی شاری کەنگاوەر و ئەندامی نیزامی ئەندازیاریی شاری کرماشان، سەید " ئەردەشێر مووسەوی"، خەڵکی کرماشان کارناسی زانستی سیاسی، "مێهدی ئازادبەخت" خەڵکی شاری لوڕستان وێنەگر، ئەندازیار "بیژەن هیمەتی" خەڵکی شاری کرماشان و "شەهریار تەهماسبی" کارناسی کۆمەڵناسی، خەڵکی شاری کرماشان لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی "خوێندەوان" لە لایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.

لەو پەیوەندییەدا، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو، ناوەندە ئیتلاعاتییەکان بەردەوام بانگهێشت و هەڕەشەی چالاکانی فەرهەنگی کورد لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام کردووە و هەروەها دەستی بە سەر چەندین کەرەستەی شەخسی وەک موبایل و کامپیوتێری ئەو چالاکانە دا گرتووە.

25/8/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان